دیدار
دیدار - مه‌گه‌زین
ئەمەل سەعید کوردە: پێویستە بەرێچکەشکێن ناومان بنێن
SNN: خێڵان وھەورامان
خانمە ھونەرمەندی دەنگخۆش و رێچکە شکێن ئەمەل سەعید کوردە توانیویەتی لەماوەی (٢٠) ساڵی کارکردنیدا چەندین بەرھەمی ناوازە بخاتە سەرخەرمانی ھونەری کوردی، و ھونەرەکەی جێگەیەکی دیار بێت لەنێو گۆرانی و موزیکی کوردیدا.
ئەمەل لەشاری کەرکوک لەدایکبووە، تەمەنی منداڵی لەسلێمانی بەسەربردووە، دەرچووی بەشی موزیکی پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی سلێمانیە، لەئێستادا دانیشتوی ولاتی بەریتانیایە.

SNN:لەولاتی بەریتانیا چ کارێک دەکەیت؟
ئەمەل سەعید: لەبەشیێکی تایبەت بەستایلە نوێکانی گۆرانی وتنی زانکۆیەک لەولاتی بەریتانیا درێژە بەخوێندن دەدەم،چونکە ئەوکاتەی من لەکوردستان بووم ھیچ بەشێک نەبوو تایبەت بێت بەھونەری گۆرانی ووتن،کاتێک لەکوردستان دەمخوێند، وام دەزانی گۆرانی ووتن تەنھا درێژکردنەوەی تۆنە پاکەکانە، بەڵام لەبەریتانیا بۆم دەرکەوت ئەو ئامێرە بچوکەی قورَگ دەتوانیت چەندین تەکنیکی گەورەو بچوکی پێدەکرێت کەئێمە درکمان پێنەکردبوو.
SNN:سەرەتای دەرکەوتنت چۆن دەستت پێکرد؟
ئەمەل سەعید: لەسەرەتادا لەپەیمانگای ھونەرە جوانەکانەوە بەگۆرانی ووتن دەستم پێکرد،شانسێکی گەورەم ھەبوو،چونکە لەقۆناغی ئێمەدا تەنھا من وەک گۆرانیبێژ دەرکەوتم.

SNN: لەوکاتەی تۆدەرکەوتیت، دەرکەوتنی ژنان لەکوردستان زەحمەت بوو پێویستی بەئیرادەیەکی زۆر ھەبوو،چۆن ئەو قۆناغەت تێپەراند؟
ئەمەل سەعید: بەڵی ئەو کاتە دوای راپەرینە مەزنەکە بوو، بەدڵنیاییەوە قۆناغێکی سەخت بوو، چونکە شۆرش وجەنگ زاڵبوو بەسەر کوردستاندا، بەڵام ئێمە رێچکەمان شکاند،پێویستە بەرێچکە شکێن ناومان بنێن، بەڵام ئەو خانمانەی لەئێستادا دێنە نێو کایەی ھونەری وەک ئەوە وایە فەرشی سوریان بۆ راخرابێت بەبەراورد بەسەردەمی ئێمە.
SNN:ئەو کێشانە چین کە رووبەرووی ھونەرمەندە ژنەکان دەبێتەوە لەکوردستان؟
ئەمەل سەعید:کچان کاتێک کەھاوسەرگیریان نەکردووە،دایک وباوکیان ھاندەریان دەبن بۆھەر کارێک، بەڵام دوای پێکھێنانی پرۆسەی ھاوسەرگیری، کۆمەلێک بەرپرسیارێتی دێتە سەرشانیان و کەمتر دەتوانێت لەبوارەکەدا دەربکەوێت، بەڵام بەشێکی زۆریشیان وەک جەنگاوەرێک کاردەکەن ودەبنە دایک وکاری ھونەریش فەرامۆش ناکەن.

SNN: گۆرانیەکت ھەیە بەناوی (سنور ئارام بە) تایبەتە بەکۆچ، بەڵام خۆت ئێستا کۆچت کردووە، ھۆکاری کۆچەکەت چی بوو؟
ئەمەل سەعید:پێش ئەو گۆرانیە کۆچکردن لەبەرنامەمدا نەبوو،بەڵام ژیان خواستی وابوو من کۆچ بکەم، کۆچکردنەکەشم لەناکاو بوو.
SNN:ستایلی کارکردنی ھونەری لەو سەردەمەی تۆدا لەگەڵ ئێستادا گۆرانکاری زۆری بەسەردا ھاتووە،ھۆکاری ئەمە چیە؟
ئەمەل سەعید: ژیان ھەمیشە بەدوای نوێکاری و گۆرانکاری دەگەرێت، ئەو گۆڕانکارییەش لەستایلی کارکردن لەسەردەمێکەوە بۆسەردەمێکی تر زۆر پێویستە.

SNN:لەئێستادا ستایلی کارکردنی تۆ چیە؟
ئەمەل سەعید:لەسەر زۆربەی ستایلەکان کاردەکەم،کام ستایڵ بۆ دەنگی من گونجاو بێت وپێم خۆش بێت کاری لەسەر دەکەم،ھەر ستایلێکی نوێ لەزانکۆ بخوێنم، ھەوڵمداوە کارێکی لەسەر بکەم وەک ئەرشیفێک بۆ خۆم وسەرچاوەیەک بۆ ئەو گەنجانەی دێنە بوارەکەوە، بۆ نمونە ستایلی (ئەکاپێلا)واتە گۆرانی ووتن بێ موزیک کارم لەسەر کردووە.
SNN: تاچەند ئەو کارانەی کردووەتە سودی لێبینراوە؟
ئەمەل سەعید:شتەکان تازەن تادەچێتە ناوخەڵکەوە پێیدەچێت.
SNN: ژمارەی بەرھەم و سێدێیەکانت چەندن؟
ئەمەل سەعید:نزیکەی (٣٠) بەرھەمی گۆرانی سینگڵ وسێدێیەکم ھەیە.
 SNN: لەماوەیەکی زۆری کارکردنتدا ، ژمارەی بەرھەمەکانت کەمە ھۆکاری ئەمە چیە؟
ئەمەل سەعید: بەبۆچونی من ھونەرمەند کاری کەم و باشی ھەبێت باشترە لەزۆری بەکوالیتی خراپ.

SNN:کام کار خۆشەویسترین کارە بۆ تۆ؟
ئەمەل سەعید:ھەموو کارەکانم بەخۆشەویستیەوە کردووە،بۆیە ھەموویان خۆشەویستن لەلام.
SNN:ژیانی تایبەتیت ھیچ گۆرانکارییەکی لەژیاننتدا کردووە ؟
ئەمەل سەعید:ھیچ گۆرانکاریەکی نەکردووە، من ھاوسەرەکەم ھێناوەتە نێو ژیانی ھونەری نەوەک ئەو من لەھونەر دووربخاتەوە. لەزۆربەی کارەکانمدا ھاوسەرەکەم دەبێتە سپۆنسەر.

SNN:تایبەتمەندی ھونەرمەند چیە؟
ئەمەل سەعید: دەقێکی فەرەنسی ھەیە دەڵێت (بەناوبانگبوون زۆر ئاسانە، بەڵام پارێزگاریکردن لەناو و ناوبانگ ماوەیەکی زۆری دەوێت).بۆیە پێویستە ھونەرمەند بەردەوام کاری باش پێشکەش بکات.
SNN: تاچەند  پێویستە ھونەرمەند کاری خۆبەخش بکات؟
ئەمەل سەعید: بەردەوام ئامادەباشیم ھەبووە بۆکاری خۆبەخشی  لەرێگەی سازدانی چەندین زنجیرە کۆنسێرت وکاری ھونەری و داھاتەکەیم بەخشیوە بەپێشمەرگەو کۆبانێ و ئاوارەکانی رۆژئاوا.

SNN: پرۆژەی داھاتووت چیە؟
ئەمەل سەعید: بڵاوکردنەوەی کلیپێکی نوێ یە بەھاوکاری گروپی لوڕ، کەبێ بەرامبەر کارەکەیان بۆکردووم بەسوپاسەوە، لەجەژنی قورباندا بڵاو دەکرێتەوە.

مانگ پێشتر - Sep 1 2017 4:16PM
6499
بابه‌تی زیاتر
هەڵوێست :گۆرانی ئاینی دەڵێم...
ئەمەل سەعید کوردە: پێویستە بەرێچکەشکێن ناومان بنێن...
توانا حەمە: ھونەرمەند دەبێت کەسێکی نائاسایی بێت...
میران بورھان عاشقی سلێمانیە...
ھەردی سەلامی: کارێک نەبێتە ھۆی دەرکەوتنم ئامادە نیم بیک...
ئارام سەردار: کاری دەرھێنانم بۆ زیاتر لەھەزار گۆرانی کر...
غەزەل مستەفا بەرھەمی نوێ تۆمار دەکات ...
جەنگیز: یەکەم کارم گۆرانیەکە بەزاراوەی سۆرانی ...
رەوەز:حەز دەکەم بەزمانی تورکی گۆرانی بڵێم...
لوقمان سەلیم : گۆرانیەکانم عەشق و ئەوینداری لەپشتەوەیە...
ئاریان کەریم: بۆ بژێوی ژیان کوردستانم جێھێشتووە...
رازە: ئەمساڵ مۆدیلی قژی کورتە...
کەویار:ھەموو ژیانم بووە بەگۆرانی و مۆسیقا...
جەھانگیر جەلال:٩٠٠ کەسم فێری ژەنینی دەف و سەنتور کردووە...
کچە کوردێک مارکەیەکی تایبەتی برژانگ دروست دەکات...
تابلۆ ئومێد: گۆرانیم بۆ خۆشەویستەکەم ووتووە...
ئارش فازیل یەکەم بەرھەمی بڵاودەکاتەوە...
پیاوێک حەوت جار شەھید بوە و تائێستاش زیندووە ...
123