هونه‌ر
دوای ١٠ ساڵ پەشیمان دەبێتەوە
SNN: 

دوای تێپەربونی زیاتر لە١٠ ساڵ ، ئەستێرەی بەناوبانگی سینەمای ئەمریکی (براد بیت) داوای لێبوردنی ئاراستەی ھاوسەری پێشووی کردووە کەئەویش (جینیفەر ئەنیستۆن)ی ئەکتەرە، براد داوای لێ بوردنی کردووە لێی بەھۆی جێھێشتن و جیابوونەوە لێی دوای ناسینی ئەنجلینا جولی ساڵی ٢٠٠٥. 
بیت و ئەنیستۆن ساڵی ٢٠٠٠ ھاوسەرێتییان کردووە و پەیوەندییان ٥ ساڵ بەردەوام بووە و دواتر لەمیانی فیلمی (Mr & Mrs Smith) کەوتە داوی خۆشەویستی ئەنجلینا جولی یەوە.
بیت ٣ منداڵی لەئەنجلینا بوو کەدواتریش ٣ منداڵی تریشیان بوو، بەڵام ئەو ئەستێرە ئەمرییکیە داوای جیابوونەوەی کرد بەھۆی ھەڵسوکەوتی ھاوسەرەکەی لەبەرامبەر منداڵەکانی لەسێپتەمبەری ٢٠١٦ دا. 
لەوبارەیەوە رۆژنامەی The Sun بڵاویکردەوە کەبراد بیت و ئەنیستۆن لەمیانی گفتوگۆیەکدا بووە کەبووە ھۆی ئەوەی ئەنیستۆن دەست بەگریان بکات.

3 مانگ پێشتر - Sep 2 2017 10:05AM
26976
بابه‌تی زیاتر