یاسا
یاسا
بۆماوه‌ی‌ سێ‌ مانگ سێكسی‌ له‌گه‌ڵ كردو دواتر كوشتی‌..به‌سه‌رهاتێكی‌ راسته‌قینه‌
SNN: پارێزه‌ر ئارام عومه‌ر

كوڕێك، له‌ماڵی‌ خۆیاندا پورزاكه‌ی‌ كه‌خوێندكاری‌ زانكۆیه‌ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت و بۆماوه‌ی‌ سێ‌ مانگ سێكسی‌ له‌گه‌ڵ ده‌كات و دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كچه‌كه‌ دوو گیان ده‌بێت، كوڕه‌كه‌ حاشا له‌كاره‌كه‌ی‌ ده‌كات و به‌فیشه‌كێكیش كچه‌كه‌ ده‌كوژێت، له‌به‌رده‌م دادوه‌ریش ورده‌كاری‌ تاوانه‌كه‌ی‌ و په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ كچه‌ پوره‌كه‌ی‌ كه‌هه‌ستی‌ خۆشه‌ویستی‌ بۆی‌ هه‌بووه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌.

(س)ته‌مه‌تی 29 ساڵه‌ و دانیشتوی شارۆچكه‌یه‌كی كوردستانه‌ و پیشه‌یی سه‌رتاشییه‌، به‌یانیان زوو له‌ماڵه‌وه‌ ده‌چێته‌ده‌ره‌وه‌ و دوكانه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه‌، كه‌ده‌كه‌وێته‌ ناو بازاری ئه‌و شارۆچكه‌یه‌وه‌ و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كورێكی خۆشه‌ویسته‌ له‌ناو خه‌ڵكدا و  به‌ قسه‌ خۆشه‌كانی ناسراوه‌، بۆیه‌ شه‌وان  گه‌نجێكی زۆر له‌به‌رده‌م دوكانه‌كه‌ی راده‌وه‌ستن و بۆ قسه‌ی خۆش  و كات به‌سه‌ربردن و كه‌ هه‌ر له‌لایخۆشی‌ قژیان چاك ده‌كه‌ن، به‌وهۆیه‌وه‌ داهاتێكی باشی‌ ده‌ست ده‌كه‌وێت.

(س)له‌ماڵه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دایك و باوكی ده‌ژی و دوو خوشكی له‌ خۆی گه‌وره‌تری هه‌یه‌ و هاوسه‌رگیریان كردووه‌.

(س) بژێوی ماڵی باوكی دابین ده‌كات و چه‌ندینجار دایك و باوكی داوای لێده‌كه‌ن هاوسه‌رگیری بكات، به‌لاَم رازیی نییه‌و دایكیشی كه‌ ته‌مه‌نی زۆر هه‌یه‌ و حه‌ز به‌وه‌ ده‌كات  كه‌ كوره‌كه‌ی هاوسه‌رگیری بكات، بۆئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێت وه‌كخۆی‌ ده‌ڵێت نه‌وه‌یه‌كی ببینێت.

رۆژێك پوری‌(س)  له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی كه‌ ناوی (چ)دێن بۆ شارۆچكه‌كه‌ و بۆ سه‌ردانی ماڵی (س) ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی (چ)له‌ ماڵی پوری بمێنێته‌وه‌ له‌و زانكۆیه‌ وه‌رگیراوه‌ كه‌ له‌شارۆچكه‌كه‌دا هه‌یه‌، تاوه‌كو له‌ماوه‌ی‌ خوێندنه‌كه‌ی‌ (چ)له‌و زانكۆیه‌ی‌ كه‌ وه‌رگیراوه‌  رۆژانه‌ هاتووچۆ نه‌كات و له‌ ماڵی پوری بمێنێته‌وه‌، بۆیه‌ (چ) له‌وێ ده‌مێنێته‌وه‌ ده‌ست به‌ده‌وامی زانكۆ ده‌كات و هاوكات له‌ماڵه‌وه‌ش هاوكاری پوری ده‌كات.

وورده‌ وورده‌ وای لێدێت (چ)خۆشه‌ویستی بۆ (س) دروست ده‌بێت و رۆژ به‌ رۆژ ئه‌و هه‌سته‌شی‌ بۆی‌ زیاد ده‌كات له‌ راده‌ی خزمایه‌تی تێده‌په‌رێت،  (چ) كچێكی جوان و ناسكه‌ و ته‌مه‌نی 20 ساڵه‌، به‌لاَم نایه‌وێت هیچ شتێك بدركێنێت لای هیچ كه‌سێك تا به‌جۆرێك ده‌ربكه‌وێت كه‌ ئه‌م سه‌ره‌تا ده‌ستپێشخه‌ری كردووه‌، (س)هه‌ست به‌وه‌ ده‌كات كه‌(چ)زیاد له‌ پێویست سه‌یری ده‌كات و تێروانینی وه‌ك جاران نییه‌ و گۆڕاوه‌، تاوه‌كو(س)شه‌وێك ده‌رگای ژووری (چ)ده‌كاته‌وه‌ و پێیده‌ڵێت وه‌ره‌ بۆم باس بكه‌ بزانم بۆ وا به‌و شێوه‌یه‌ لێم ده‌ڕوانیت.

ئیتر(چ)خۆی پێناگیرێت و هه‌موو هه‌سته‌كانی خۆی بۆ (س) باس ده‌كات پێیده‌ڵێت كه‌ خۆشی ده‌وێت، به‌لاَم (س)ئه‌و بابه‌ته‌ی  به‌لاوه‌ سه‌یر ده‌بێت چه‌ند رۆژێك بیری لێده‌كاته‌وه‌ و دواتر رازی ده‌بێت.

شه‌وێك (س) به‌دزییه‌وه‌ ئه‌چێته‌ ژووری (چ) و خۆی لێنزیك ده‌كاته‌وه‌ و ده‌یه‌وێ ماچی بكات، به‌لاَم (چ) رازیی نابێت، دواتر (س) به‌ڵێنی هاوسه‌رگیری پێده‌دات و دواتر (س) كاری سێكسی له‌گه‌ڵ (چ) ئه‌نجامده‌دات، بۆیه‌ ئه‌و شه‌وه‌ تا به‌یانی له‌باوه‌شی یه‌كتردا رۆژ ده‌كه‌نه‌وه‌،  ئه‌و كاره‌ بۆماوه‌ی‌ چه‌ند مانگێك دوووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ له‌نێوانیاندا دوای نزیكه‌ی سێ مانگ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ (چ)دووگیانه‌ و كاتكێك ئه‌و بابه‌ته‌ له‌گه‌ڵ (س) باس ده‌كات نكوڵی ده‌كات، پێده‌ڵێت من نیم و من باوكی ئه‌و منداڵه‌ نیم، (چ) به‌و هه‌ڵوێسته‌ی‌ پورزاكه‌ی‌ زۆرنیگه‌ران ده‌بێت و چه‌ندجارێك هه‌ره‌شه‌ی لێده‌كات كه‌ لای ماڵه‌وه‌ باسی ده‌كات، به‌لاَم (س)نایه‌وێت ئه‌و بابه‌ته‌ كه‌شف بكرێت و (چ) زوو زوو داوای لێده‌كات هاوسه‌رگیری ئه‌نجام بده‌ن، تا سكی گه‌وره‌ نه‌بووه‌ و بۆیه‌ (س) بیرله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ (چ) و منداڵه‌كه‌شی له‌ناوبه‌رێت، رۆژێك ده‌چێت بۆ زانكۆ تا (چ) له‌زانكۆ بهێنێته‌وه‌ پلانی بۆداده‌نێت له‌ده‌ره‌وه‌ی شارۆچكه‌كه‌ بیكوژێت، له‌كاتێكدا ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ هی خۆی نییه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی شارۆچكه‌كه‌ش ده‌بینرێت، زۆر به‌ ناشاره‌زایی تاوانه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌دات و كه‌سانێكیش گومانی‌ لێده‌كه‌ن و ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌نووسن، (س) له‌ ده‌ره‌وه‌ی شارۆچكه‌كه‌ به‌ فیشه‌كێك له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا كچه‌ پوره‌كه‌ی‌ ده‌كوژێت.

دوای‌ كوشتنی‌ هه‌ر له‌وێدا گۆڕێكی بۆ هه‌ڵده‌كه‌نێت و ده‌موچاوی به‌چه‌قۆیه‌ك تێكده‌دات تا كه‌س نه‌یناسێته‌وه‌، به‌لاَم ئه‌و كه‌سانه‌ی چاویان له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ بووه‌ پۆلیس ئاگادارده‌كه‌نه‌وه‌ و خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌گرن و ئه‌ویش ده‌ڵێت له‌وكاته‌دا ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ له‌لای (س)بوه‌و كاتێك (س) ده‌ستگیر ده‌كرێت، له‌كاتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا ددان به‌تاوانه‌كه‌یدا ده‌نێت و به‌پێی مادده‌ی 406 له‌ یاسای سزادانی عیراقی بریاری له‌سێداره‌ درانی بۆ ده‌رده‌كرێت.

تێبینی: هێنانی ناوی كه‌سه‌كان ته‌نها به‌پیت یه‌كه‌می‌ ناوه‌كانیانن، بۆ پاراستنی كه‌سایه‌تی ناو  رووداوه‌كه‌یه‌ و رووداوه‌كه‌ به‌سه‌رهاتێكی‌ راسته‌قینه‌یه‌ و ئامانج له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هۆشیارییه‌.

3 مانگ پێشتر - Sep 3 2017 7:44PM
40210
بابه‌تی زیاتر
باوان پلانی‌ پێكهێنانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ له‌زیندان ده...
ئەحمەد بەگریانەوە کوشتنی دایکی دەگێڕێتەوە..هاوسەرگیرییە...
سەعد بەدوو فیشەك كۆتایی بەژیانی مامی هێنا...
به‌ختیار چۆنیه‌تی‌ كوشتنی‌ سالار و ته‌قه‌كردن له‌كوڕه‌ك...
كارزان لەسەر گومان باوكی دەكوژێت و برایەكی برینداردەكات...
سەعید بۆ تۆڵەکردنەوە لەخێزانێک پەلاماری کچەکەیان دەدات...
بۆماوه‌ی‌ سێ‌ مانگ سێكسی‌ له‌گه‌ڵ كردو دواتر كوشتی‌..به...
سه‌ردار ته‌رمی‌ ژنه‌كه‌ی‌ به‌ده‌رمانێك روپۆش ده‌كات...
ناسک بەھۆی سەرمایەکەی باوکییەوە بەچەقۆ کوژرا...
كورد مه‌م و زینی لێ نابڕێت.. چیرۆكه‌ ناخ هه‌ژێنه‌كه‌ی (...
هاوڕێ‌ بۆ هەڕەشەكردن یاری لەشجوانی دەكات...
مامۆستایەک بۆ خۆشەویستی خوێندکارێکی 15 زیندانی دەکرێت...
نازە بەدەرخواردانی ژەهر تۆڵە لە سەعید دەكاتەوە...
منداڵێك په‌یوه‌ندییه‌ نهێنیه‌كه‌ی‌ دایكی‌ ئاشكراده‌كات....
ئەشكان بەدەستی باوكی كوژرا..كەس لەئازای تێنەگەیشت...
ژیار ژنبرایەکی بەچەکوش کوشت...
به‌سه‌رخۆشی‌ په‌لاماری‌ پوری‌ ده‌دات...
دارکۆ دوای دزیکردنی لەدایک و باوکی چی بەسەر ھات ؟...
123