دیدار
دیدار - مه‌گه‌زین
هەڵوێست :گۆرانی ئاینی دەڵێم
SNN: خێڵان وهەورامان
 هەڵویست محەمەد ئەو هونەرمەندەی کەگۆرانیەکانی بونەتە باوترین گۆرانی سەردەم و زۆرترین کات گوێی لێدەگیرێت و قسەی ناخی گەنجەکان وگفتوگۆی نێوانیان دەکاتە جوانترین گۆرانی و کلیپەکانی بەردەوام  دەبنە پربینەرترین کلیپەکانی ساڵ.
هەڵوێست  لەساڵی١٩٨٦لەهەڵەبجەی شەهید لەدایكبووە، لەمنداڵیەوە چۆتە خولەکانی فێربوونی موزیك وساڵی ١٩٩٦لەفێستیڤاڵێکی هونەری منداڵاندا  بەباشترین منداڵ هەڵبژێردراوە،لەقۆناغی چواری ئامادەیی یەکەم بەرهەمی خۆی بڵاوکردۆتەوە بەناوی (بێ تۆ) لەساڵی (٢٠٠٢)،دوای تەواوکردنی کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی دەستیکردۆتەوە بە کاری هونەری.

SNN: دوای دەستپکردنەوەت بەکاری هونەری،یەکەم بەرهەمت چی بوو؟
هەڵوێست محەمەد:گۆرانی (برۆ بژی)بەهاوکاری ئاریان جەلال وئارام سەردار بەرهەمەکە بڵاوبویەوە،دواترساڵی ٢٠١٢هەردوو موزیکژەن وئاوازدانەری بەتوانا( ئەفشین شکوری وعەلی شەریف زادە) م ناسی ستۆدیۆیەکمان دانا ،بەرهەمەکانی دیکەم دروست بوون.
SNN:لەهیچ کارێکی هونەریت پەشیمانیت؟
هەڵوێست محەمەد:لەهیچ  کارێکم پەشیمان نیم،بەلام گۆرانی (بێ تۆ)ئەگەر لەئێستادا بوایە نەمدەکرد هەرچەندە بەرهەمێکی باش بوو بۆ ئەوکاتە ،بەڵام ئەزمونی کارکردنم کەم بوو لەئێستادا ئەوکارەم بکردایە کارێکی زۆر باشتر دەردەچوو.
SNN:لەمنداڵیەوە بەموزیك ئاشنابوویت وخولیات بووە،چۆن نەچویتە پەیماناگا یان کۆلێژی هونەر بەشی موزیك؟
هەڵوێست محەمەد:لەخوێندنگا خوێندکارێکی زۆر زیرەك بووم،لەهەموو قۆناغەکاندا پلەی یەکەمم بەدەست دەهێنا،لەقۆناغی شەشی ئامادەی نمرەیەکی زۆر بەرزم بەدەست هێنا،لەبەر ئەو هۆکارە خانەوادەکەم رێگەیان نەدا کۆلێژی هونەر هەڵبژێرم.
SNN:هەوڵت نەداوە بەئەکادیمی موزیك بخوێنیت؟
هەڵوێست محەمەد:لەراستیدا نەخێر هەوڵم نەداوە،چونکە بەبۆچونی من قوڵبوونەوە لەموزیکدا زیان بەهەستی هونەرمەند دەگەیەنێت،قوڵبونەوە لەموزیك بۆکەسێك دەبێت کەئاواز دانەربێت،من دەمەوێت قوڵببمەوە لەدەنگ وهەست.

 

SNN:زۆرێك لەهونەرمەندان گۆرانیان بۆدایك ووتوە،بەلام هەڵوێست گۆرانی بۆ باوك ووت،بەنیازنیت گۆرانی بۆدایك بڵێیت؟
هەڵوێست محەمەد:ئەگەر کەیسی خەڵوەتگەی پیری نەبوایە گۆرانیم بۆ باوکیش نەدەوت،نەك لەبەرئەوەی کەباوك ودایك پیرۆز نین،بەڵکو لەبەر ئەوەی ناتوانیت بەردیك بخەیتە سەر ئەو بابەتە،چونکە ئیشی زۆر لەسەرکراوە،بەڵام کەیسی خەڵوەتگەی پیری بابەتێکی نیشتیمانیەوکەمتریش یان هەر گۆرانی بۆ نەوتراوە.
SNN:وادەردەکەوێت هەڵوێست دەیەوێت دەست بۆکارێك بەرێت کەپێشتر ئیشی لەسەر نەکراوە،هیچ بەرنامەیەکی دیکەی لەو شێوەیەت هەیە؟
هەڵوێست محەمەد:بەڵی بەدڵنیاییەوە بەرنامەم هەیە بۆ کەیسی دیکە،چونکە زۆر بابەت هەیە کاری لەسەر نەکراوە،بەڵام نامەوێت ئاشکرای بکەم،چونکە نامەوێت پێش من کاری لەسەر بکرێت.
SNN:لەبەرنامەتدایە دوێتێك لەگەڵ هونەرمەندێکی بیانی بکەیت؟
هەڵوێست محەمەد:بەڵی لەپلانمدایە لەگەڵ هونەرمەندێکی گەورەی تورك گۆرانیەك دروست بکەین.
SNN:گۆرانیەکانی هەڵوێست زۆر باون وزۆرترین کات گوێی لێدەگیریت دەچنە ناو خەڵکەوە،هۆکاری ئەمە چیە؟
هەڵوێست محەمەد:بەراستی خۆشحاڵم بەوە،من خۆم ئەمە نابینم کەگۆرانیەکانم بەوشێوەیە بێت،چونکە زۆر بەر خەڵك ناکەوم،ناشمەوێت ببمە هونەرمەندێکی سۆشیاڵ مێدیا و کۆمێنتی خەڵك قەراربدات من هونەرمەندێکی چۆنم و لەچ ئاستێکدام،بەرکەوتنی من لەگەڵ خەڵکدا تەنها لەکۆنسێرتەکانمدا وکاتێكە کەمن هەست دەکەم تاچەند خەڵك لەکارەکانم رازییە،بەلام هۆکاری گرنگیدان بەگۆرانیەکانم وگوێگری زۆر بۆیان،ئەوەیە کەمن کاتێکی زۆرم بۆ هونەر تەرخانکردووە،هەرپارەیەکیشم هەبێت لەهونەردا خەرجی دەکەم،بابەتی شیعرو میلۆدی زۆر گرنگە بۆ سەرکەوتنی گۆرانی،شیعری گۆرانیەکانی من قسەی نێوان کوروکچێکی ئەم سەردەمەیە.



SNN:ئامادەی ستایلی کارکردنت بگۆریت یان هەر بەستایلی پۆپ بەردەوام دەبێت؟
هەڵوێست محەمەد:تەنها ستایلی (ئارامبی)دەتوانێت ستایلی من بگۆرێت،ئەگەر گۆرانیەك جوان لەسەر ستایلی ئارامبی بێتە بەردەستم دەیڵێم،بەلام من ناتوانم گۆرانی لەسەر ستایلی فۆلکلۆر یان کلاسیك بڵێم،چونکە کارم تێناکەن.
SNN:ئەوەی لەکۆنسێرتەکاندا دەردەکەوێت رەگەزی کچ زیاترە لەکور،هۆکاری ئەمە چیە؟
هەڵوێست محەمەد:شتێکی راستیە لەدنیاشدا وایە کەهەوادارانی گۆرانیبێژە کچەکان کورن وبەپێچوانەوشەوە هەواداری گۆرانیبێژە کورەکان کچن ئەمە راستیەکە هەموو کەس درکی پێدەکات،چونکە جیاوازی لەرەگەزدا چێژی زیاترە،بەڵام من واینابینم کەهەواداری کورم نەبێت وکور گوێم لێنەگرێت،ئەو فیدباگانەی پێم دەگاتەوە لەلایەن کچان وکورانەوە لەیەك ئاستدایە.
SNN:گوێگرەکانت لەچ تەمەنێکدان؟
هەڵوێست محەمەد:گوێگرەکانم تەمەنیان (٤٠)ساڵ تێپەرناکات، چونکە من ناتوانم میمۆری دروست بکەم بۆ کەسە بەتەمەنەکان.

SNN:ئامادەیت کاری هونەرمەندێکی دیکە دووبارە بکەیتەوە؟
هەڵوێست محەمەد:ئەگەر گۆرانیەك هەست بکەم باش نەوتراوەو کوالێتی خراپە،بەڵێ دەتوانم بیڵێمەوە،بۆ نموونە گۆرانی (باخەوان)گۆرانیەکی ئەفغانیەو ماماۆستا ماملێ وتویەتیەوە بەڵام ریکۆرد نەکرابوو بۆیە ووتمەوە.
SNN:ئەگەر کەسێك گوێ لەهەڵوێست بگرێت،هەست دەکات تێکستی گۆرانیەکە راستی ژیانی هەڵوێست خۆیەتی،لەراستیشدا ئەمە وایە؟
هەڵوێست محەمەد:بەڵی زۆرێك لەگۆرانیەکانم ژیانی راستی خۆمن،بەتایبەت گۆرانی (خەمی عیشق) و(لەگەڵ کێدای)،چونکە ئەو گۆرانیانیە تێکستەکەی خۆم نوسیومەو پێشم وایە هونەرمەند باسی دڵی  خۆی بکات باشتر دەتوانێت ئیحساسی هەبێت لەگۆرانیەکانیدا.
SNN:هەڵوێست بەردەوام بەرهەم وکلیپی تازەو کۆنسێرتی هەیە،هۆکاری ئەمانە ئەوەیە کەهەست دەکەیت  ئێستا دەرفەتی کاری تۆیە؟
هەڵوێست محەمەد:بەڵێ بەدڵنیاییەوە لەئێستادا هەموو پۆینتەکام لەبارن بۆکاری هونەری،چونکە خۆم ستۆدیۆم هەیەو کارەکانم بەباشی دەروات هەست دەکەم کاریکی خراپ ناکەم .
SNN:ئەوکارانەی کردووتن لەئاستی تموحی خۆتدابوون؟
هەڵوێست محەمەد:تموحی خۆم زیاترن لەکارەکانم،بۆیە هەست دەکەم هێشتا ماوە بگەمە ئاستی تموحمەوە.
SNN:لەئێستادا کارەکانت لەئاستێکی زۆر باشدان،لەداهاتوودا دەتەوێت بگەیت بەچی؟
هەڵوێست محەمەد:زۆر حەزدەکەم لەکۆنسێرتەکانمدا  عەرەبێك یان فارسێك یان تورکێك دانیشتبێت گوێ لەگۆرانی کوردی بگرێت،هەوڵمداوە ئەمە بکەم ،کوالێتی گۆرانیەکانم لەئاستێکدابێت لەتەلەڤیزیۆنێکی بیانی بڵاوببێتەوە.

SNN:لەبەرنامەتدایە بەزمانی دیکە گۆرانی بڵێیت؟
هەڵوێست محەمەد:بەڵێ دەمەوێت گۆرانیەکی ئاینی بەزمانەکانی (ئینگلیزی وتورکی وعەرەبی و فارسی وکوردی) بۆ ساڵی ئایندە ئامادەبکەم.
 

مانگ پێشتر - Sep 8 2017 2:45PM
3272
بابه‌تی زیاتر
هەڵوێست :گۆرانی ئاینی دەڵێم...
ئەمەل سەعید کوردە: پێویستە بەرێچکەشکێن ناومان بنێن...
توانا حەمە: ھونەرمەند دەبێت کەسێکی نائاسایی بێت...
میران بورھان عاشقی سلێمانیە...
ھەردی سەلامی: کارێک نەبێتە ھۆی دەرکەوتنم ئامادە نیم بیک...
ئارام سەردار: کاری دەرھێنانم بۆ زیاتر لەھەزار گۆرانی کر...
غەزەل مستەفا بەرھەمی نوێ تۆمار دەکات ...
جەنگیز: یەکەم کارم گۆرانیەکە بەزاراوەی سۆرانی ...
رەوەز:حەز دەکەم بەزمانی تورکی گۆرانی بڵێم...
لوقمان سەلیم : گۆرانیەکانم عەشق و ئەوینداری لەپشتەوەیە...
ئاریان کەریم: بۆ بژێوی ژیان کوردستانم جێھێشتووە...
رازە: ئەمساڵ مۆدیلی قژی کورتە...
کەویار:ھەموو ژیانم بووە بەگۆرانی و مۆسیقا...
جەھانگیر جەلال:٩٠٠ کەسم فێری ژەنینی دەف و سەنتور کردووە...
کچە کوردێک مارکەیەکی تایبەتی برژانگ دروست دەکات...
تابلۆ ئومێد: گۆرانیم بۆ خۆشەویستەکەم ووتووە...
ئارش فازیل یەکەم بەرھەمی بڵاودەکاتەوە...
پیاوێک حەوت جار شەھید بوە و تائێستاش زیندووە ...
123