ترافیک
چۆن دەزانیت دەبۆی ئیستۆپ تێکچووە
SNN: 

سستمی ئیستۆپی ئۆتۆمبیل لەچەندین بەشی سەرەکی و گرنگ پێکھاتوە کەلەگرنگترینیان ئەو زەیتەیە کەئەکەر کەم بکات یان باش کارنەکات وادەکات شۆفێری توشی دۆخی نەخوازراو بکات.
ھەندێ ئۆتۆمبیل توشی گرفتی ئیستۆپ دەبێتەوە بەتایبەت بەھۆی تێکچونی دەبۆکەی لەزۆر بەکارھێنان و فشاری زۆردا.
لێرەدا شۆفێر دەپرسێ چۆن بزانم دەبۆی ئیستۆپەکەم تێکچووە؟
ئەم گرفتە شتێکی باش نیە بەتایبەت کەشۆفێر چیتر ناتوانێ کۆنترۆڵی ئۆتۆمبیلەکەی بکات و لەکاتی پێویستدا ئۆتۆمبیلەکەی رابگرێت و ئەمەش توشی رووداوی ھاتوچۆی مەترسیدارت دەکات.
بۆ ئەوەی بزانین ئەم دەبۆیە تێک چووە یان نا دەبێ لەکاتی پێ بەدۆسەی ئیستۆپدا ھەستی پێ بکەیت،ئەگەر لەوکاتەدا ھەستت کرد دۆسەی ئیستۆپەکە وەک ھی بەنزینەکە وایە، واتە زۆر بەنەرمی دەتوانیت فشاری بخەیتە سەر و قەپاتی بکەیت بێ گرفت ئەوا مانای وایە دەبۆی ئیستۆپەکە تێکچووە و پێویستی بەگۆرینە یان رەنگە زەیتی تێدا نەمابێت بەھۆی ئەو گرفتەوە.

مانگ پێشتر - Sep 14 2017 2:03PM
6679
بابه‌تی زیاتر