ترافیک
تۆیۆتا بزوێنەرێکی نوێ ئاشکرا دەکات
SNN: 

دوای ئەوەی ئەندازیارانی کۆمپانیای ئینفینیتی بەم دواییانە توانیان شۆرشێک بکەن لەبواری دیزاینی بزوێنەرە نوێیەکانی ئۆتۆمبیلدا، ئێستا شارەزایانی کۆمپانیای تۆیۆتا توانیان داھێنانێکی نوێ بۆ رکابەری بکەن.
تۆیۆتا توانی جۆرە مەکینەیەک بەرھەم بھێنێت کەباڵی گەیاندنی درێژی ھەیە واتە پستۆنەکانی بەجۆرێکی ھایدرۆلیکی بچوک کاردەکات کاتێ فشاری لەسەر زۆربێت درێژییەکەی دەگۆڕێت و بوار دەدات لەکۆنترۆڵکردنی رێژەی ئەو فشارەی کەدەکەوێتە سەر تێکەڵەی ھەوا و بەنزینی نێو سلندەرەکەدا.
شارەزایان رایانگەیاندووە کەتێچوی بەرھەمھێنانی ئەم مەکینەیە کەپشت بەو بیرۆکە نوێیە دەبینێت کەمتر و زامنکراوترە بەبەراورد بەمۆدیلە کۆنەکان.
ئەم توانایە دەبێتە ھۆی گۆرینی رێژەی فشار لەکاتی کارکردنی بزوێنەرەکەدا بەشێوەیەکی کاریگەرتر و سوتاندنی سوتەمەنی لەدۆخە جیاوازەکاندا و کەمتر کردنەوەی رێژەی مادە خراپ و پیسکەرەکانی ژینگە لەئەکزۆزی ئۆتۆمبیلەکەدا.

gellerytitle

مانگ پێشتر - Sep 15 2017 4:28PM
1877
بابه‌تی زیاتر