یاسا
یاسا
سەعید بۆ تۆڵەکردنەوە لەخێزانێک پەلاماری کچەکەیان دەدات
SNN: پارێزەر: ئارام عومەر

ئالیا کە کچێکی ١٩ ساڵە لەلایەن خاوەن مارکێتێکی گەڕەکەکەیانەوە وەک تۆڵەکردنەوەیەک لەخێزانەکەی دەستدرێژی سێکسی دەکرێتەسەر و پەردەی کچێنی لەدەستدەدات، لەکاتی رووداوەکەشدا باوکی بەھانایەوەدەچێت و لەبەردەم دادگاشدا وردەکاری پیلانەکەی ئاشکرادەکات و بەتوندی سزادەدرێت.

سەعید تەمەنی ٢٧ساڵە و دانیشتووی قەزایەکی ھەرێمی کوردستانە و لەیەکێک لە گەڕەکەکانی ئەو قەزایەدا مارکێتێکی بچوکی ھەیە و بە بەردەوامی مارکێتەکەی کراوەیە بەرۆژ و شەو بۆکارەکەشی شاگردێکی ھاوکاری دەکات، لەو گەڕەکەدا ماڵی کچێکی لێیە بەناوی(نەوال)ە کە خوێندکاری کۆلێژی پزیشکیە لەقۆناغی چوار، کچێکی جوان و بەڕەوشتە و رۆژانە لای سەعید شتومەک دەکرێت، بەھۆی رەوشت و جوانی کچەکە سەعید خۆشی دەوێت.

 لەبەرئەوەی کە نەوال خوێندکارە و کچی دکتۆرێکی گەورەی شارەکەیە، بۆیە سەعید سەرەتا ناوێرێت خۆی لێ نزیک بکاتەوە، تاوەکو وای لێدێت رۆژ لەدوای رۆژ ھەستی خۆشەویستی بەرامبەری زیاد دەکات و ئۆقرەی نامێنێت، رۆژێک کە نەوال دێتە فرۆشگاکەیەوە سەعید داوای پەیوەندی خۆشەویستی لێدەکات و پێیدەڵێت کە خۆشی دەوێت، نەوال سەرەتا رازی نابێت و تانزیکەی مانگێک وەڵامی سەعید ناداتەوە و لەوماوەیەشدا ناچێت بۆ فرۆشگاکە، سەعید ھەر لەخۆ نزیکردنەوەی بەردەوام دەبێت و ژمارەی نەوال پەیدا دەکات و پەیوەندی پێوەدەکات.

بەپێی ددان پێدانانەکانی لای دادگا و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، کچەکە خۆی لاری لێی نییە لەوەی خۆشەویستی لەگەڵدا ببەستێت و ھاوسەرگیری لەگەڵدا بکات، بەڵام بیرلەوەدەکاتەوە کە جیاوازی زۆر لەنێوان خۆی و سەعید دا لەزۆر رووەوە ھەیە، بۆیە پێیدەڵێت کە من و تۆ بۆیەک ناگونجێین و بەشێوازێک کە سەعید دڵی نەڕەنجێت و ھەستی خۆبەکەم زانینی لەلا دروست نەبێت.

سەعید ھەر وازی لێ ناھێنێت کەسوکاری دەنێرێت بۆ خوازبێنی کە باوکی نەوال ئاگادار دەکرێتەوە، قسە لەگەڵ کچەکەی دەکات و وردەکاری بابەتەکە تێدەگات و بۆی روون دەبێتەوە کە کچەکەی ھیچ ھەستێکی بۆ ئەو کوڕە نییە و داواکەشی رەتکردۆتەوە، بۆیە دەچێتە لای سەعید و پێیدەڵێت کە ئەو ھاوسەرگیرییە ناکرێت و کچەکە رازی نییە، بەڵام سەعید بەو قسەیە بڕواناھێنێت و بیرلەوەدەکاتەوە کە تۆڵە لەو خێزانە بکاتەوە، ئیتر نەوال سەردانی مارکێتەکەی سەعید ناکات و کچە بچوکەکەیان دەچێت ھەرکاتێک پێداویستیەکیان لەماڵەوە پێویست بێت.

خوشکە بچوکەکەی نەوال کە ناوی (ئالیا)یە، لەزگماکییەوە(کاڵ فامە) و تەمەنی ١٩ ساڵیشە، ھەرشتێکیان بوێت لەماڵەوە لەسەر کاغەزێک بۆی دەنووسن و  سەعیدیش لەدەفتەری دوکانەکەیدا تۆماری دەکات و لەکۆتایی مانگدا دایکیان پارەکەی دەدات،  سەعید بۆ تۆڵەکردنەوە لەو خێزانە بڕیاردەدات کە دەستدرێژی سێکسی بکاتە سەر ئالیا، رۆژێک لەکاتی نیوەڕۆدا ئالیا کەدەچێتە مارکێتەکەوە کاغەزەکە نیشانی سەعید دەدات کە داواکارییەکەی تێدا نوسراوە، ئەویش پێیدەڵێت وەربابۆت ئامادەبکەم و بەفێڵ نەوال دەباتە بەشی پشتەوەی مارکێتەکە.

دوای ئەوەی بەفێڵ کچەکە دەباتە پشتەوەی مارکێتەکە لەوێدا سەعید دەستدرێژی سێکسی دەکاتەسەر و ئالیا پەردەی کچێنی لەدەستدەدات، باوکی ئالیا ھەست دەکات کچەکەی دواکەوتووە و نەگەڕاوەتەوە، بۆیە دەچێتە گەڕەک و لەوێوە بۆ مارکێتەکە بەدوای سوراغی کچەکەیدا، کاتێک خۆی دەکات بەمارکێتەکەدا ھیچ کەسێک نابینێت و بەدەنگی بەرز بانگی ئالیا دەکات، کچەکەشی زوو وەڵامی باوکی دەداتەوە و بانگی دەکات.

لەو کاتەدا باوکی بەخێرای دەچێتە بەشی پشتەوەی مارکێتەکە و دەبینێت کچەکەی گیانی خوێنی پێوەیە و سەعیدیش پانتۆڵی لەبەردانییە، دەستبەجێ پەلاماری سەعید دەدات و دەیکێشێت بەزەویەکەدا و پەیوەندیش بەپۆلیسەوە دەکات.

سەعید ھەرچەندە ھەوڵی خۆدەربازکردن دەدات، بەڵام خەڵکی ئەو گەڕەکە بەدەنگە دەنگی ئەوان دێتەدەرەوە ناھێڵن سەعید ھەڵبێت، دواتر پۆلیس دەستگیری دەکات و بەپێی ماددەی ٣٩٣ لەیاسای سزادانی عیراقی بە ١٥ ساڵ زیندانی سزایی سەعید دەدرێت لەگەڵ سزادانی ماددی بۆ قەرەبووکردنەوەی ئالیا بەبڕی ٢٠ ملیۆن دینار.

مانگ پێشتر - Sep 15 2017 5:12PM
31222
بابه‌تی زیاتر
به‌ختیار چۆنیه‌تی‌ كوشتنی‌ سالار و ته‌قه‌كردن له‌كوڕه‌ك...
كارزان لەسەر گومان باوكی دەكوژێت و برایەكی برینداردەكات...
سەعید بۆ تۆڵەکردنەوە لەخێزانێک پەلاماری کچەکەیان دەدات...
بۆماوه‌ی‌ سێ‌ مانگ سێكسی‌ له‌گه‌ڵ كردو دواتر كوشتی‌..به...
سه‌ردار ته‌رمی‌ ژنه‌كه‌ی‌ به‌ده‌رمانێك روپۆش ده‌كات...
ناسک بەھۆی سەرمایەکەی باوکییەوە بەچەقۆ کوژرا...
كورد مه‌م و زینی لێ نابڕێت.. چیرۆكه‌ ناخ هه‌ژێنه‌كه‌ی (...
هاوڕێ‌ بۆ هەڕەشەكردن یاری لەشجوانی دەكات...
مامۆستایەک بۆ خۆشەویستی خوێندکارێکی 15 زیندانی دەکرێت...
نازە بەدەرخواردانی ژەهر تۆڵە لە سەعید دەكاتەوە...
منداڵێك په‌یوه‌ندییه‌ نهێنیه‌كه‌ی‌ دایكی‌ ئاشكراده‌كات....
ئەشكان بەدەستی باوكی كوژرا..كەس لەئازای تێنەگەیشت...
ژیار ژنبرایەکی بەچەکوش کوشت...
به‌سه‌رخۆشی‌ په‌لاماری‌ پوری‌ ده‌دات...
دارکۆ دوای دزیکردنی لەدایک و باوکی چی بەسەر ھات ؟...
شیروان بەفێڵ ژنی بۆ ھێنراو بەپاقلاوەیەکیش گیانی لەدەستد...
باوکێک بەسەرھاتی کوشتنی کوڕێکی دەگێڕێتەوە ...
ساسان براژنەکەی و دوو برازای خۆی بەچەقۆ دەکوژێت...
123