ژینگه
ژینگه
سمۆرە لەیەک سیفەتدا لەمرۆڤ دەچێت
SNN: 

توێژینەوەیەکی نوێ چەند زانیارییەک لەبارەی سمۆرەوە ئاشکرا دەکات و دەریدەخات لەیەک سیفەتدا لەمرۆڤ دەچێت.
بەپێی توێژینەوەکە دەرکەوتوە کەسمۆرە خواردنەکانی بەشێوەیەک رێک دەخات کەھاوشێوەی مرۆڤە و پشت دەبەستێ بەپۆلێنکردنی خواردنەکەی بەپێی چەند ھۆکارێک.
سمۆرە خواردنەکەی کەزۆربەی چەرەس و دانەوێڵەیە دەکات بەچەندین جۆرەوە بەپێی کوالێتی و حەزی خۆی بۆی ھەروەک دابەشکردنی داتا و فایلەکان لەسەر کۆمپیوتەر. 
بەپێی ئەو توێژینەوەیەی زانکۆی کالیفۆرنیا ئەنجامی داوە، سمۆرە دەتوانێ لەساڵێکدا ١٠ ھەزار دەنکە دانەوێڵە و پارچەیەک چەرەس خەزن بکات.
لەوبارەیەوە میکیل دلگادۆ سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە رایگەیاند ئەمە یەکەمین سەلمێنەری ئەو تایبەتمەندییەیە کەسمۆرە ھەیەتی بۆ کۆکردنەوەی خواردنەکانی خۆی، پێشی وایە کەسمۆرە ستراتیژێکی تایبەت بەکاردەھێنێت بۆ خەزنکردنی خۆراک ئەمەش ھاوشێوەی مرۆڤە. 

مانگ پێشتر - Sep 16 2017 9:34PM
2533
بابه‌تی زیاتر