ترافیک
چی دەکەیت لەکاتی پێکدادان لەگەڵ ستونی کارەبادا
SNN: 

رووداوەکانی ھاتوچۆ وادەیەکی دیاریکراوی تێدا نیە رەنگە لەھەر کاتێک بێت توشی مرۆڤ بێت بەبێ پێشوەخت ئاگادارکردنەوە، بۆیە رەنگە تێکەوتن لەم دۆخانەدا سەخت بێت بەھۆی گرفتی کەمی روودانی. 
لەنێو مەترسیدارترین رووداوەکانی ھاتوچۆدا رەنگە کەمرۆڤ توشی بێت پێکدادانی ئۆتۆمبیلە لەگەڵ ستونی رووناکی و تاوەری کارەباییدا، بۆیە دەبێ چەند رێوشوێنێک ھەیە بیگریتە بەر بۆ خۆپاراستن لەم دۆخە مەترسیدارە بەبێ ئەوەی کەس توشی گرفت ببێت. 
١. دڵنیابەرەوە بۆ سەلامەتی تایبەتی خۆت و دیاریکردنی پلەی پێکانەکەت.
٢. پەیوەندیی بکە بەپۆلیسی ھاتوچۆ و بەھاناوەچوون و دیاریکردنی پێگەی رووداوەکە زۆر بەووردی و دەستنیشانکردنی حاڵەتەکەت و باری ئۆتۆمبیلەکە بەووریاییەوە تا بتوانن یارمەتیت بدەن. 
٣. نابێ ئۆتۆمبیلەکە جێ بھێڵیت، چونکە رەنگە یەکێک لەکێبڵەکانی کارەبا کەوتبێتە سەر ئۆتۆمبیلەکەت و بەشەپۆلێکی سەر ئۆتۆمبیلەکەتدا تێپەربێت، ئەمەش مانای وایە رەنگە توشی بەرکەوتنی کارەبا بوبیت کەتوشی گیان لەدەستدانت دەکات. 
٤. ھەوڵ بدە نەشڵەژێیت و ھێمن بیت و چاوەڕێی گەیشتنی ھاوکاری بکە و رێگری بکە لەھەر کەسێک بیەوێ لەئۆتۆمبیلەکە نزیک بێتەوە.
٥. ھەوڵ مەدە ئۆتۆمبیلەکە دابگیرسێنیتەوە چونکە رەنگە دزەکردنی بەنزین یان مادەی تری ترسناک رژابێت کەلەگەڵ سلف لێداندا توشی ئاگرکەوتنەوە بیت. 
ئەی ئەگەر ناچاربوویت لەئۆتۆمبیلەکە بێیتە دەرەوە؟
رەنگە لەکاتی ئاگرکەوتنەوە لەئۆتۆمبیلەکە یان دەرکەوتنی دوکەڵ لەبەشی پێشەوەی ئۆتۆمبیلەکە ناچاربیت بێیتە دەرەوە لەم حاڵەتەدا دەبێ: 
١. کاتێ ھاتیتە دەرەوە لەئۆتۆمبیلەکە بەوریاییەوە بجوڵێیت، ھەوڵ بدە باز بدەیتە دەرەوەی ئۆتۆمبیلەکە و بەھەردوو قاچت پێکەوە بچۆرە سەر زەویی و ھەوڵ بدە دەست لەھیچ بەشێکی ئۆتۆمبیلەکە نەدەیت کاتێ قاچت گەیشتە سەر زەویی، تا نەبیتە کێبڵی کارەبایی و کارەبا لەئۆتۆمبیلەکەوە نەگەیەنیت بۆ سەر زەویی.
٢. لەسەر پێیەکانت بەشێوەیەکی ھاوسەنگ بوەستە و ھەوڵ بدە دووربکەویتەوە ھێندەی پێویست بێت لەپەیکەری ئەو ئۆتۆمبیلەی کارەبای لەسەرە. 
٣. ھەوڵ بدە نەجوڵێیتەوە و بەشێوەیەکی سروشتی بڕۆیت و لەم کاتەشدا ھەنگاو زۆر مەکەرەوە تا بوارێکی کارەبایی دروست نەکات. 
٤. ھەوڵ بدە لەکاتی رۆشتنتدا پێیەکانت نزیک یەک دابنێیت تا بواری تێپەراندنی کارەبا نەھێڵیتەوە و  قاچت بەجۆرێک بجوڵێنە کەلانیکەم یەکێک لەقاچەکانت ھەر لەسەر زەوی بمێنێتەوە و بەوجۆرە خۆت بەدووربگرە لەشوێنی رووداوەکە. بەھیوای سەلامەتی بۆ ھەمووان و خۆ بەدوورگرتن لەھەر رووداوێکی ھاتوچۆ.

2 مانگ پێشتر - Sep 17 2017 9:48PM
4525
بابه‌تی زیاتر