کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
لەیەکەم ساڵی جیابونەوەدا ئەمانەت لەیادبێت
SNN: 

جیابوونەوە و تەلاق یەکێکە لەگەورەترین کێشەکانی پەیوەندیی ھاوسەرێتی کەکاریگەری دەروونی و مادی ھەیە لەسەر ھەردولا و زۆرجار ژنان بەقۆناغێکی سەخت و دژواردا تێپەردەبن بەھۆی جیابوونەوەیان لەھاوسەرەکانیان.
وێب سایتی (سایکۆ سنترال) بڵاویکردۆتەوە تا ژنان بتوانن بەشێوەیەکی راستەقینە و دروست مامەڵە لەگەڵ قۆناغی دوای جیابونەوە بکەن دەبێ ئەم ٥ ھەنگاوە بەراستی بگرنە بەر بەتایبەت دوای تێپەربونی ساڵی یەکەمی جیابونەوەدا: 
١. چیتر بیری نەرێنی و رەشبینی لەیاد بکە: ھەوڵ بدە بیر لەو کارە باشانە بکەیت کەبەھۆی جیابوونەوەوە بەدەستت ھێناوە ، چونکە ئازار و بیروبۆچونی نەرێنی تەنیا ھەست و ئازار و غەمباری بەدواوەیە.
٢. خۆ پەرەپێدان: دەبێ ژنان چاک ببنەوە لەئاسەواری تەڵاق، بەگرتنەبەری رێوشوێنی راستەقینە و پراکتیکی بۆ پەرەپێدانی ژیان و کەسایەتی خود. دوای تەلاق ژنان خۆیان بەتەنیا و بێ پاڵپشت دەبیننەوە بۆیە دەبێ ھەوڵی بەدەستھێنانی چەندین چالاکی بدەن بۆ زامنی ژیانێکی ئارام و ھاوسەنگتر.
٣. گرنگیدانی تەواو بەمنداڵەکانت: جا ئەگەر لای خۆت یان لای ھاوسەرەکەت بن دەبێ بەردەوام پەیوەندییت لەگەڵیان ھەبێ و گرنگییان پێ بدەیت ھەروەک پێشوتر. 
٤. پاراستنی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ ھاوسەرە کۆنەکەتدا:  جیابوونەوە مانای ئەوە نیە چیتر لەیەک دا ببڕێن بەڵکو پاراستنی پەیوەندیی رێزدار باشترە لەھەر شتێکی تر تا منداڵەکانیش لەگەڵتان بژین. 
٥. ھەوڵ دان بۆ بەدیھێنانی دەستکەوت لەدوای جیابوونەوە ئەمەش رۆح و مەعنەویاتت بەرز دەکاتەوە و ھەوڵەکانت بەھێز دەکات بۆ ماندووبون لەپێناو بەدیھێنانی ئەو ئامانجانەی لەکاتی ھاوسەرێتیدا بەدەستت نەھێناوون.

11 مانگ پێشتر - Sep 18 2017 1:13PM
2995
بابه‌تی زیاتر