کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ئەو ھەڵسوکەوتە خراپانەی پیاوان لەدەستگیرانداریدا دەیکەن
SNN: 

ماوەی یەکترناسینی پیاوان و ژنان لەکاتی دەستگیرانداریدا زۆر گرنگە تا ھەردوولا شارەزای تایبەتمەندی و سیفەتە باش و خراپەکانی یەکتر ببن بەر لەوەی بچنە نێو پەیوەندی ھاوسەرێتییەوە کەرەنگە ھەندێ جار بەکارەسات بکەوێتەوە بەھۆی ھەڵە ھەڵبژاردنەوە.
لەوبارەیەوە فامیلی شەیر پێنج سیفەتی پیاوانی ئاشکراکردووە کەکاریگەری خراپی ھەیە لەسەر ژیان و پەیوەندیی ھاوسەرێتی بەرەو ھەڵدێر دەبات: 
١. درۆ و ھەڵخەڵتاندن: دەبێ ژنان ئاگاداری ئەم سیفەتە خراپەی ئەو پیاوە بن کەدەیانەوێ لەئایندەدا پەیوەندی لەگەڵ ببەستن ئەگەر تێبینی ھەر ئاماژەیەکیان کرد کەگاڵە و درۆ دەکات دەتوانێ یەکسەر خۆتی لێ بەدوور بگریت لەماوەی دەستگیرانداریدا.
٢. ئەگەر لەبەرچاوت باسی کچانی تردەکات و خۆیان لێ نزیک دەکاتەوە ئاماژەیەکە دوای ھاوسەرێتیش دووبارەی دەکاتەوە و ئەگەری ناپاکیشی زۆرە.
٣. ئاراستەکردنی جوێن و قسەی ناخۆش و بریندارکەری ھەست ئاماژەیەکە کەئەم پیاوە گرنگی بەپەیوەندییەکەی نادات بۆیە ھەوڵ بدە زوو لێی جیابیتەوە.
٤. ئیرەیی پێ بردنی بێ سنور: ئەمەش کاریگەری خراپی ھەیە لەسەر ژیانی ھاوسەرێتی ئایندە، بەو جۆرە ژن دەخاتە چوارچێوەیەک لەفشار و بێزارکردنی ژیانییەوە بۆیە باشترە ژن زوو خۆی یەکلا بکاتەوە تا ژیانی نەبێتە دۆزەخ.
٥. تەمەڵی: ھەندێ پیاوان تەمەڵن و تەنیا پشت بەکەسانی چواردەور دەبەستن بەتایبەت بەژنان لەکاتی سەرفکردنی پارە و پەیداکردنیدا ئەمەش دەبێ خۆتی لێ بەدووربگریت و باشترە بەشوێن پیاوێکی چالاکدا بگەرێیت کەپشت بەخۆی ببەستێت.

4 مانگ پێشتر - Sep 19 2017 1:27PM
1823
بابه‌تی زیاتر