کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
بەم ٥ ھەنگاوە بێزاری ھاوسەرێتی تێدەپەڕێنیت
SNN: 

پەیوەندی ھاوسەرێتی بەچەندین قۆناغی جیاوازدا تێپەڕ دەبێت و ماوە ماوە بێزاری باڵ بەسەر ژیانی ھاوسەرێتیتاندا دەکێشێت بەتایبەت دوای تێپەربوونی ماوەیەک بەسەر پەیوەندییەکەدا ئەمەش دەبێتە ھۆی لەیەک دوورکەوتنەوە و بێزاری .
لێرەدا ٥ رێگای بەسوود دەخەینەروو بۆ رزگاربون لەبێزاری لەپەیوەندیی ھاوسەرێتی کەوێب سایتی (کرۆس واک) خستویەتیەڕوو: 
١. ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆر: ھەوڵ بدەن گۆرانکاری بکەن لەژیانی رۆژانە و چالاکییەکانیان بۆ زامنی گۆرانکاری و بوژاندنەوەی پەیوەندییەکەیان
٢. پتەوکردنی پەیوەندیی بەردەوام: چونکە بێزاری دەبێتە ھۆی پەرەپێدانی بەردەوامی نەرێنی بۆیە دەبێ پەنا ببرێتە بەر گفتوگۆی بنیاتنەرانە و گوزارشتی راستەقینە بۆ خۆشەویستی یەکتر بەھەر شێوەیەک بێت.
٣. چارەسەری گرفتە ھەڵپەسێردراوەکان: ھەندێ جار بێزاری ھاوسەران بەھۆی کەڵەکەبوونی گرفت و کێشەکانیانەوە دروست دەبێ بۆیە باشترە ھەوڵ بدرێ بۆ چارەسەری ئەم کێشانە یەک لەدوای یەک و کردنەوەی دەروازەیەکی نوێ.
٤. خۆ بەدوورگرتن لەگفتوگۆی بێ دەرەنجام و شەڕکردن کەبەردەوام نیگەرانی دروست دەکات و دەبێتە ھۆی پەنابردنە بەر خۆشی لەدەرەوەی پەیوەندی خێزانی
٥. گەشتکردن : سودی زۆرە کەبێزاری پەیوەندیی ھاوسەرێتی ناھێڵێت و دەبێ پەنا ببرێتە بەر کاتەکانی پشو بۆ ئەنجامدانی گەشت پێکەوە کەئەمەش ژیانیان دەگۆڕێت و ھەستەکانیان نوێ دەکاتەوە.

11 مانگ پێشتر - Sep 20 2017 9:16PM
2975
بابه‌تی زیاتر