ژینگه
ژینگه
زەوی لەرووداوێکی مەترسیدار نزیک دەبێتەوە
SNN: 

وادیارە ژمارەیەکی زۆری بونەوەرە زیندووەکان ناتوانن بەردەوامی بەژیانی سەر ھەسارەی زەویی بدەن دوای چەند سەدەیەک، بەوپێیەی توێژینەوەیەکی نوێ ئاماژەی بەشەپۆلێکی گەورەی لەناوچوونی ژمارەیەکی زۆری بونەوەران کردوە لەساڵی ٢١٠٠ دا کەشەشەمینە لەمێژووی زیندەوەراندا.
بەپێی ئەو توێژینەوەیەی لەپەیمانگەی ماساشوستس بۆ تەکنەلۆژیا سازکراوە ئەو شەپۆلە قڕتێکەوتنەی چاوەڕێ دەکرێت ، بەھۆی بەرزبونەوەی رێژەی کاربۆنە لەھەوا و ئاودا لەدەرەنجامی چالاکیی مرۆیی.
بۆ ئەو مەبەستەش پرۆفیسۆر دانیل رۆسمان کەلەپەیمانگاکە کاردەکات توانی شێوازێکی نوێ بۆ پێشبینی رێژەی پێکھاتەکانی کاربۆن بھێنێتە کایەوە دوای ئەوەی دڵنیابۆوە کە لەدوای شەشەم شەپۆلی قڕتێکەوتندا دەبێ کە ھەر ٤٥٠ ملیۆن ساڵێک روودەدات.
جێی باسە بەر لە ٢٤٨ ملیۆن ساڵ ٩٦%ی بونەوەرە زیندووەکانی سەر ئەم ھەسارەیە لەناوچون ئێستاش بەپێی پێشبینیەکانی رۆسمان لەساڵی ٢١٠٠ دا واتە دوای ٨٣ ساڵی تر ئەم پێشبینیە روودەدات.

مانگ پێشتر - Sep 21 2017 9:22AM
4363
بابه‌تی زیاتر