هونه‌ر
ھەرگیز وەرزشم نەکردووە
SNN: 

ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی (ئیما ستۆن) رایدەگەیەنێت کەھەرگیز وەرزشی نەکردووە بۆیە کاتێ داوای لێ دەکرێت رۆڵێک ببینێت لەفیلمی (باتڵ ئۆف زە سکسز) لەگەڵ (بیلی جین کینگ) لەیاری تێنسدا، ئەم خانمە ئەکتەرە کەخاوەنی خەڵاتی ئۆسکارە، رکابەرییەکەی لەگۆشەیەکی ترەوە وەرگرت کەسەماکردنە.
ستۆنی تەمەن ٢٨ ساڵان و بیلی جین کینگ ی تەمەن ٧٣ ساڵان کەبەئەفسانەی تێنس دادەنرێت دوو ھاورێی نزیکن بەتایبەت لەکاتی تۆمارکردنی ئەو فیلمەی باس لەچیرۆکیی یاری تێنسی نێوان بیلی جین کینگ و بۆبی ریگسی پاڵەوانی پێشووی ساڵی ١٩٧٣ دەبینێت کەبڕیارە ئەم فیلمە رۆژی ھەینی ئایندە بڵاوبکرێتەوە.
ستۆن بەوپێیەی ھەرگیز تێنسی نەکردووە بۆیە پشتی بەستوە بەجوڵەی پێیەکانی و سەما، وەک خۆی دەڵێت : سەمام دەکرد بۆیە جوڵەی پێیەکانم باش بوو، ھەروەھا ھەرگیز پێشتر لەسەر شانۆ رۆڵم نەبینیوە.

مانگ پێشتر - Sep 21 2017 9:31AM
20326
بابه‌تی زیاتر