ژینگه
ژینگه
به‌وێنه‌..گه‌رما ژماره‌یه‌كی‌ زۆر دار وشده‌كات
SNN: هه‌رێم عه‌بدولڕه‌حمان

له‌سنوری‌ قه‌زای‌ سه‌یدسادق ژماره‌یه‌كی‌ زۆر دارو نه‌مام به‌هۆی‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ پله‌كانی‌ گه‌رماوه‌ وشكبون، سه‌رۆكی‌ شاره‌وانی‌ قه‌زاكه‌ش چه‌ند زانیاریه‌ك له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌شێكی ئه‌و وشكبونه‌ به‌هۆی‌ نه‌خۆشی‌ ڤایرۆسیه‌وه‌ بوه‌".

ئه‌ندازیار نه‌به‌رد حه‌سه‌ن سه‌رۆكی‌ شاره‌وانی‌ سه‌یدسادق له‌لێدوانێكدا به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌یه‌  كۆمه‌ڵێك دار له‌سنوری‌ شاره‌وانیمان وشكبون، پاشئه‌وه‌ی‌ حاڵه‌ته‌كه‌شمان زانی‌، گه‌ڕانێكمان ئه‌نجامدا بینیمان له‌ناو ماڵه‌كان و زۆربه‌ی‌ شوێنه‌كان حاڵه‌تی‌ له‌و جۆره‌ هه‌یه‌".

وتیشی‌:"ئه‌وه‌ی‌ له‌ده‌ستمان هاتوه‌ بۆ دارو نه‌مامی‌ شاره‌كه‌مان كردوه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ ئاودان و خزمه‌تكردنه‌وه‌، له‌ڕێگه‌ی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ژینگه‌ی‌ سلێمانیشه‌وه‌ داوامان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیی‌ شاره‌وانیه‌كانی‌ سلێمانی كردوه‌ لیژنه‌یه‌كیان سه‌ردانمان بكه‌ن".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، "تائێستا ڕاپۆرتی‌ لیژنه‌كه‌مان بۆ نه‌هاتۆته‌وه‌ له‌سه‌ر هۆكاری‌ وشكبونی‌ داره‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ تێبینیمانكردوه‌ وشكبونی‌ دارو نه‌مامه‌كان به‌شێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌به‌رزی‌ پله‌ی‌ گه‌رمای‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ هه‌بوه‌".

زانیاری‌ زیاتری‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراكردو وتی‌:"به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ وشكبونه‌كه‌ش په‌یوه‌ندیی‌ به‌نه‌خۆشیه‌وه‌ هه‌یه‌، چونكه‌ له‌گه‌ڵ هێنانی‌ داره‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێم به‌شێكیان نه‌خۆشیان له‌گه‌ڵدایه‌و نه‌خۆشیه‌كه‌ش ڤایرۆسیه‌و له‌ڕه‌گه‌كه‌یدایه‌".

هۆشداری ئه‌وه‌شیدا ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌میه‌ك هه‌بێت بۆ خزمه‌تنه‌كردنی‌ داره‌كان له‌لایه‌ن هه‌ركه‌سێكه‌وه‌ بێت، ئه‌وا ئیجرائاتی‌ پێویستیان به‌رامبه‌ریان ده‌گرنه‌به‌ر.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

مانگ پێشتر - Sep 21 2017 1:29PM
1336
بابه‌تی زیاتر