ژینگه
ژینگه
قاڕەیەک دەبێت بەدوو بەشەوە
SNN: 

زانایانی جیۆلۆجی لەسیبریا پێشبینی دەکەن کەقارەی ئۆراسی دوای ٢٠ ملیۆن ساڵ ببێت بەدوو بەشەوە لەنزیک دەریاچەی بایکاڵ کەلەوێ ئۆقیانوسێکی نوێ دروست دەبێت.
لەوبارەیەوە رۆژنامەی زانست لە سیبیریا ئاشکرایکردوە کەزانایانی پەیمانگەی جیۆلۆجی سەر بەئەکادیمیای زانستی روسی و زانکۆی نۆفۆسیبریسکی رووسی گەیشتنە ئەو دەرەنجامە دوای توێژینەوەیەک لەبارەی مێژووی دەریاچەی بایکاڵ و زانستی تەکتۆنی ناوچەکە لەماوەی چەندین ملیۆن ساڵی رابردوودا.
زانایان شیکاری ئەو زانیارییانەیان کرد کەھاورێیانیان لەو بابەتەدا بەدەستیان ھێنا و بەراووردیان کرد بەو داتایانەی ھەیانە بۆ پێشبینی ئەوەی لەئایندەدا چی بەسەر ئەو دەریاچەیە دێت.
جێی باسە دەریاچەی بایکاڵ گەورەترین دەریاچەیە لەباشوری سیبریا لەرووسیا و قوڵترین دەریاچەی ئاوی سازگارە لەجیھاندا کەقوڵاییەکەی ١٦٤٢ مەترە و گەورەترین کانگای ئاوە سازگارەکانی جیھانە.

مانگ پێشتر - Sep 22 2017 2:04AM
2065
بابه‌تی زیاتر