کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ھەرگیز ئەم دەستەواژانە مەدە لەڕووی پیاو
SNN: 

ھەموو پەیوەندییەکی ھاوسەرێتی گرفتی تێدایە بۆیە ئاساییە کەخۆت و ھاوسەرەکەت لەسەر ھەندێ شت رێک نەکەون، بەڵام دەبێ گفتوگۆی ھێمنانە بکرێت بۆ زامنی سەرخستنی پەیوەندیی ھاوسەرێتی. 
بەڵام چەند دەستەواژەیەک ھەیە کەنابێ ژنان بەپیاوانی بڵێن: 
١. پێشتر دایکم ھۆشداری دامێ کەتۆ ئەمە دەکەیت: ئەمەش بەوپێیەی پیاوەکە واتێدەگات تۆ ھەرچی ھەیە لەبارەی ژیانی ھاوسەرێتیتانەوە بۆ خێزانەکەت باس کردووە و ھەموان گرفتەکانتان دەزانن، بۆیە ھەوڵ بدە ھاورێ و کەسوکار لەدەرەوەی پەیوەندییەکەتان بێت.
٢. رەنگە باشتر بێت ماڵەوە جێ بھێڵم: ئاماژەدان بەوەی پێویستە یان باشترە ماڵ جێ بھێڵیت ئەمە ھەڕەشەیەکە کەکۆتاییەکەی تێکدانی ژیان و ھاوسەرێتیتانە بۆیە باشترە شتەکان نەگاتە ئەمە و ھەوڵی پەیوەندیی راستەقینەی لەگەڵ بدەیت.
٣. کەی کارێکی نوێ دەدۆزیتەوە؟ ئەمەش خراپە بەوپێیەی کاتێ پیاو ھەست دەکات تۆ گرنگی نادەیت بەو ماندوێتی و قوربانی دانەی لەم کارەیدا دەیکات زۆر بێزار دەبێت، تۆش لەرادەی بیرکردنی خۆتەوە بۆ ئەو بەشێوەیەکی ناراستەوخۆ گلەیی لێ دەکەیت، کەئەمەش ھەڵەیە بۆیە دەبێ وا بکەیت پیاو بەردەوام ھەست بکات کەپشتیوانی سەرەکییە بۆ خێزان و ماڵەکەی.
٤. بۆم دەرکەوتوە کەچیتر خۆشم ناوێیت: راستە لەدوای ساڵی یەکەمی ھاوسەرێتی ھەستی خۆشەویستی بەرەو کەم بونەوە دەچێت و ئاساییە کەرێژەی ئەدرینالین لەگەڵ تێپەربونی کاتدا دابەزێت بۆیە دوای چەندین ساڵ لەژیان لەگەڵ ھەمان کەسدا ئاسایی دەبێت ئەو ھەبێ لەژیانت ئەمەش مانای وانیە کەخۆشەویستی نەماوە بەڵام جۆرێکی ترە لەخۆشەویستی پێشکەوتوو، بۆیە ئەم دەستەواژەیە بەپیاو مەڵێ چونکە بەمە چیتان بنیات ناوە لەدەستی دەدەن.

مانگ پێشتر - Sep 22 2017 2:15AM
8506
بابه‌تی زیاتر
پەیوەندیتان لەرکابەرییەوە دەکاتە یەکتر تەواوکەر...
٥ جیاوازی مایەی ھەڕەشەیە بۆ پەیوەندی ھاوسەرێتی...
٥ رێگا بۆ چارەسەری پەیوەندیە شکستخواردووەکان ...
بۆ نابێ لەپاسدا شوێنی خۆت بۆ بەساڵاچووان چۆڵ بکەیت ...
بنەماکانی بنیاتی پەیوەندی ھاوسەرێتی تەندروست...
سەرەتای ھاوسەرێتی نابێ ئەمانە لەیاد بکەیت...
ئەمانە بگۆڕە بۆ بەھێزکردنی پەیوەندیتان ...
ئەمانە رێگرن لەبەردەم دۆزینەوەی ھاوسەردا ...
ئەو ھاوسەرانەی جیادەبنەوە دەبێ لەتاقیکردنەوەدا دەربچن...
ئەو ٣ نھێنییەی نابێ بەھاوسەرەکەتی بڵێیت ...
جوڵەی لێوەکانت نھێنی کەسایەتیت دەردەخات ...
پیاوان لەدەست ئەم ٥ جۆرە ژنە ڕادەکەن ...
ھەرگیز ئەم دەستەواژانە مەدە لەڕووی پیاو ...
بەم ٥ ھەنگاوە بێزاری ھاوسەرێتی تێدەپەڕێنیت ...
بەمانەدا بزانە کەپیاوەکەت گرنگی بەپەیوەندییەکەتان نادات...
ئەو ھەڵسوکەوتە خراپانەی پیاوان لەدەستگیرانداریدا دەیکەن...
لەیەکەم ساڵی جیابونەوەدا ئەمانەت لەیادبێت ...
٧ سودی کارکردنی ھاوسەران لەیەک شوێندا ...