ترافیک
تایەیەکی نوێ بەگۆشەی ٣٦٠ پلە دەسوڕێنرێتەوە
SNN: 

کۆمپانیای ھانکوک بەرھەمھێنانی جۆرە تایەیەکی نوێی بۆ ئۆتۆمبیل ئاشکراکرد کەلەتوانایدایە بەگۆشەی ٣٦٠ پلە بسوڕێتەوە.
تایە نوێیەکە بە Ball Pin Tyre ناسراوە کەتوانای سوڕانەوەی ھەیە بەگۆشەی ٣٦٠ پلە. 
کۆمپانیاکەی کۆریای باشور ئاماژەی بەوەکردووە ئەو تایبەتمەندییەی لەو جۆرە تایەیەدا ھەیە وادەکات بەئاسانی لەرێگا لێژ و پێچەکان و گۆشە تیژەکان تێپەرێت و لەشوێنە سەختەکانیش بێ گرفت بڕوات.
تا تایەکە بتوانێ کاری خۆی بکات جۆرێک گیرۆسکۆپی پێشکەوتوو سێ تایەی تایبەتی بۆ ھەر لایەک دابین کردوە.
کەگیرۆسکۆبەکە گۆشەی ئۆتۆمبیلەکە و پێوانەکان لەمەودای سێ دووریدا دەست نیشان دەکات لەپێناو پاراستنی ھاوسەنگی ئۆتۆمبیلەکە و تایەکانی بەو جۆرە شۆفێرەکە دەتوانێ ئازادانە ھەڵبژێرێت بەچ ئاراستەیەکدا بڕوات و بەچ خێراییەک کەدەیەوێت.

مانگ پێشتر - Sep 22 2017 2:35AM
3323
بابه‌تی زیاتر