زانست
زانست
چیتر ئایفۆنەکەت لەکاتی شۆفێریدا لێ نادات
SNN: 

کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی چەند تایبەتمەندییەکی بەردەست کرد بۆ بێزارنەکردنی شۆفێر لەکاتی شۆفێریدا ئەمەش لەسستمی iOS ١١ بەردەستە و بەشێوەی ئۆتۆماتیکی کارەکەی خۆی دەکات و چیتر ئاگادارکردنەوەکانت پێ ناگات.
ھەر مۆبایلێک کەئەم سستمە نوێیەی تێدا دابەزێنرابێت چیتر ئەو تایبەتمەندییەی دەبێت.
بۆ ئەوەش دەبێ: 
بچیتە Settings دواتر Do Not Disturb ھەڵبژێریت 
پاشان Do Not Disturb While Driving و کلیکی Activate بکەیت. بەو جۆرە دواتر دۆخی Automatically ھەڵبژێریت، بەو جۆرە مۆبایلەکەت لەکاتی بەدیکردنی جوڵە و پەیوندیی تۆرەکە و ھەستەوەری تایبەتیدا، بەئاسانی و بەبێ دەستکاریکردنی تۆ کاردەکات.
کاتێ بەبلوتوسی نێو ئۆتۆمبیلەکەت گەیاند ئاسانتر دەبێت.
جێی باسە دەتوانیت چەند ژمارەیەک جیا بکەیتەوە تا بتوانیت تەنیا پێویست بێت وەڵامیان بدەیتەوە ئەوەش لەبەشی Auto Replay to. 
ئەم تایبەتمەندییەی ئەپڵ بۆ ئەوەیە چیتر لەکاتی شۆفێریدا سەرقاڵی مۆبایلەکەت نەبیت و ئەو رووداوانەی ھاتوچۆش کەم بکاتەوە کەبەھۆی سەرقاڵ بوونەوە بەمۆبایلەوە دروست دەبێت.

3 مانگ پێشتر - Sep 25 2017 9:46AM
12750
بابه‌تی زیاتر