زانست
زانست
چیتر بەم جۆرە پاسۆردی مۆبایلەکانتان مەکەنەوە
SNN: 

توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی ھۆشداری دەدات لەو شێوازەی ھەندێک لەبەکارھێنەرانی مۆبایلی ئەندرۆید دەیگرنە بەر لەکردنەوەی قفڵی مۆبایلەکانیاندا بەگرتنەبەری نمونەیەکی دیاریکراو کەبەدەست وێنا دەکرێت و پەنجە بەسەر چەند خاڵێکدا دەبرێت.
ئەو توێژینەوەیەی کەلەدەزگای ئەکادیمی دەریایی ئەمریکا و زانکۆی بالتیمۆر لەولایەتی میریلاند ، ئەنجامدرا، زۆرێک کەس لەدووری ٢ مەترەوە دەتوانن ئەو شێوەیە بەدی بکەن کەبەکاردێ بۆ کردنەوەی قفڵ.
توێژینەوەکە ئاشکرایکردوە ئەگەر کەسێک لەدووری (١.٥ بۆ ١.٨) مەترەوە بوەستن دەتوانن پێشبینی نھێنی ئەو پاسۆردە بکەن کەخاوەنی مۆبایلەکان بەکاریدەھێنێت لەسەر سستمی ئەندرۆید، بەکارھێنەران رێنمایی دەدەن کەئەم جۆرە لەپاسپۆرد بەکارنەھێنن بۆ ئەوەی لەلایەن کەسانی ترەوە نەدۆزرێتەوە و داتاکانیان نەکەوێتە بەر مەترسی و ھەڕِەشەی کەسانی تر. 
توێژەرانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوەشکردوە کەئەو پاسۆردەی لەئامێرەکانی iOS بەکاردەھێنرێت گرانترە و تەنیا (١ لە ١٠) کەس دەتوانن ئاشکرای بکەن.

3 هەفتە پێشتر - Sep 26 2017 10:25AM
10782
بابه‌تی زیاتر