ترافیک
بەڤیدیۆ: ١١٠ تۆن رادەکێشێت
SNN: 

ئۆتۆمبیلی لاندرۆڤەر دیسکەڤەری مێژوویەکی دوورودێژ و سەرکەوتووی ھەیە لەھەوڵەکانی بۆ راکێشانی ئۆتۆمبیلەکانی تر و دوایینیشیان راکێشانی شەمەندۆفێر و ئۆتۆمبیلی قەبارە گەورەبووە، وا ئێستاش بەراکێشانی بارھەڵگرێکی زەبەلاح سەرنجی جیھان بۆخۆی رادەکێشێت.
ئەمجارە لاندرۆڤەر ئۆتۆمبیلێکی مەکینەی دیزلی ڤی ٦ی بەکارھێنا بەقەبارەی ٣٠٠٠ سیسی و ھێزی ٢٥٨ ئەسپ .
لەگرتەیەکی ڤیدیۆییدا لاندرۆڤەرە نوێیەکە دەردەکەوێت کەبارھەڵگرێکی گەورە رادەکێشێت کە ٧ عارەبانەی لێ بەستراوە و کێشی گشتیشی ١١٠ تۆنە و درێژییەکەی ١٠٠ مەترە.
ئەمەشی بۆ ماوەی ١٦ کیلۆمەتر راکێشا بەخێرایی ٢٧ کیلۆمەتر لەسەعاتێکدا.

مانگ پێشتر - Sep 26 2017 11:58AM
1608
بابه‌تی زیاتر