هونه‌ر
لەفیلمێکی نوێدا رۆڵی رۆزفڵت دەبینێت
SNN: 

لەھەوڵێکی نوێدا ئەکتەری ئەمریکی بەناوبانگ (لیۆناردۆ دی کاپریۆ) و (مارتن سکۆرسیزی) دەرھێنەر رۆڵ دەبینین لەدرامایەکی نوێدا لەبەرھەمی (پارامۆنت).
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی (Independent)ی بریتانی، دی کاپریۆ رۆڵی کەسایەتی (سیۆدۆر رۆزفلت) سەرۆکی ٢٦ ەمینی ئەمریکا. 
فیلمەکە باس لەچیرۆکی ژیانی پڕ رووداوی رۆزفلت دەکات کەپڕە لەدیمەنی سەرکێشی بەشداریکردن لەشەڕی سەربازی و ناوبانگەکەی وەک نوسەر و مێژوونوس، کەدواتر لەتەمەنی ٤٢ ساڵیدا بووە سەرۆکی ئەمریکا. 
جێی باسە گرنگیدانی رۆزفلت بەبواری ژینگە ودانانی یاسای ٥ی باخچە نیشتیمانییەکان و چەندین بڕیاری تر وایکردووە کەببێتە ھۆکارێکی یارمەتیدەر لەنێوانی رۆزفلت و دی کاپریۆدا کەئەمیش گرنگی بەبواری ژینگە دەدات.

3 هەفتە پێشتر - Sep 27 2017 9:09PM
9738
بابه‌تی زیاتر