ژینگه
ژینگه
لەمەکسیک ماسی دەبارێت
SNN: 

بەرپرسانی بەرگری شارستانی لەباکوری خۆرھەڵاتی مەکسیک ئاشکرایانکرد کەبارانێکی کەم داباری لەو وڵاتە و لەگەڵیدا ژمارەیەک ماسی بچوک لەئاسمانەوە کەوتنەخوار.
لەو بەیانەدا کەبەرگری شارستانی ویلایەتی (تاماولیباس) ئاشکرایکردووە رۆژی سێ شەممە لەشاری (تامبیکۆ)ی کەنار دەریا رێژەیەکی زۆری ماسی باریوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەسایتی (سکای نیوز) لەپەیجی بەرگری شارستانی ئەو ویلایەتە لەفەیسبوک وەریگرتووە، ٤ ماسی بچوک لەنێو کیسێک و یەکێکی تر لەسەر شۆستەکە ھەیە. 
بەپێی زانیارییەکانی نوسینگەی کۆنگرێسی ئەمریکا ئەم دیاردەیە سەردەمانێکی کۆنە ھەیە، زانایان پێان وایە رەنگە زریانەکانی سەر سنورە ئاوییەکان بەرپرس بێت لەراکێشانی ماسییەکان بۆ ئاسمان و دواتر بیداتەوە سەر زەویی.

gellerytitle

3 هەفتە پێشتر - Sep 28 2017 9:14PM
3235
بابه‌تی زیاتر