زانست
زانست
مۆبایلی نوێی LG مێش دەرەکات
SNN: 

کۆمپانیای LG مۆبایلێکی نوێی ئاشکراکرد کەلەزنجیرەی Kیە کەتەکنەلۆژیایەکی ھەیە کەمێش و مەگەز دوور دەخاتەوە.
کۆمپانیاکە ئاشکرایکردووە کەئامێرە نوێیەکە جۆرە پەمپێکی تایبەتی ھەیە لەبەشی پشتەوەیدا کەشەپۆلی سەروو دەنگی دەردەکات بۆ دوورخستنەوەی مێش و مەگەز.
LG رایگەیاندووە کەمۆبایلە نوێیەکەی بەبێ دەنگ کاردەکات و ھیچ دەنگێکی بێزارکەری نیە و بۆنیشی نیە کەزیان بەکۆئەندامی ھەناسەدان یان چاوی بەکارھێنەرەکە بگەیەنێت بەڵکو بەھاورێیەکی باشی بەکارھێنەرەکە دادەنرێت و سەلامەتە بۆ تەندروستییەکەی.
لەرووی تایبەتمەندیی تەکنەلۆژییەوە مۆبایلی K٧i : 
شاشەیەکی ٥ ئینجی و پرۆسێسەرێکی چوار ناوەکی ھەیە بەخێرایی ١.٤ گێگاھێرتز و ڕامی ٢ گێگابایت، میمۆرییەکەشی (١٦ بۆ ٢٥٦)، گێگابایتە، و بەسستمی ئەندرۆید ٦ مارشملۆ کاردەکات. 
مۆبایلەکە کامێرایەکی ٨ مێگاپکسڵی ھەیە لەدواوە و پێشەوەی ٥ مێگاپکسڵە بۆ سێلفی و پەیوەندیی ڤیدیۆیی.

3 مانگ پێشتر - Sep 28 2017 9:54PM
15816
بابه‌تی زیاتر