یاسا
یاسا
كارزان لەسەر گومان باوكی دەكوژێت و برایەكی برینداردەكات
SNN: پارێزەر ئارام عومەر
كارزان بەهۆی ئەوەی دایكیان لەگەڵ كاروانی برایدا جیایە، گومان لەپەیوەندی نێوان باوكی و براكەیدا دەكات بەتایبەت كاتێك دەزانێت زۆربەی موڵكەكانیان كراوە بەناوی براكەیەوە و بەوهۆیەوە شەڕی لەگەڵدا دەكات و دوو فیشەكی پێوەدەنێت و فیشەكێكیشی لەدەست دەردەچێت و باوكی دەكوژێت، وردەكاری روداوەكەش كە لەسەر گومان بووە بۆ دادوەر دەگێڕێتەوە.
كارزان ٣٤ساڵەو دانیشتووی یەكێك لەشارەكانی هەرێمە، پیشەی پۆلیسی دارستانەو هەفتەی ٣ ڕۆژ دەوام دەكات، خێزاندارەو دوو منداڵیان هەیە، باوكی كارزان ناوی عەبدوڵایە، پیشەی كڕین و فرۆشتنی خانوو و زەوییە و ماوەیەكی زۆرە ئەوكارەش دەكات، بەهۆی كارەكەیەوە ناو و ناوبانگێكی زۆری پەیداكردوە زۆربەی خەڵكی شارەكە دەیناسن.
كارزان بەهۆی دەوامەكەیەوە زۆر ناتوانێت هاوكاری باوكی بكات و تەنها كاروانی برای كە تەمەنی ٢٥ ساڵە هاوكاری باوكی دەكات و سەرجەم كارەكانی بۆ ڕایی دەكات، بۆتە جێگەی متمانەی باوكی و زۆربەی ئیشەكانی نوسینگەكەیان كاروان جێبەجێی دەكات، كە كوڕێكی وریاو لێهاتووشە و جێگەی رەزامەندی باوكیەتی لەكارەكەدا.
باوكیان، كە چەندین ساڵە خەریكی ئەم كارەیە خاوەنی موڵكێكی زۆرە و جارجار بەپارەیەكی زۆر دەیفرۆشێت، هەندێك لەو موڵكانەش كاروان كردوویەتی بەناوی خۆیەوە، چونكە بۆ مامەڵەكردن ئاسانتر كارەكان دەكات، بەڵام ڕۆژێك كارزان بەهۆی كەسێكی نزیكی خۆیەوە سەردانی تاپۆ دەكات لەوێ كاروانی برای دەبینێ بۆی دەردەكەوێت كە كاروانی برای زیاد لە پێنج موڵكی بەناوەوەیە و مامەڵەی پێوە دەكات، كاتێك كارزان ئەو زانیارییە دەبیستێت پێیوایە باوكی ئەو موڵكانەی بەنهێنی داوەتە كاروان، گومان دروست دەكات بەتایبەت كەبیردەكاتەوە دایكیان جیایە، واتە كاروان و كارزان داكیان جیایە، وابیردەكاتەوە باوكی فێڵ بكات و كارزان و خوشكەكەی بێ‌ بەش بكات.
لێرەوە كارزان زۆر نیگەران دەبێت و دەچێت بۆلای باوكی و پێیدەڵێت"ئەو موڵكانە بۆ تەنها بەناوی كاروانەوەیە، بۆ بەناوی خۆتەوە نییە، باوكی راستییەكەی پێدەڵێت و پێیڕادەگەیەنێت كە حەزی بەهاتووچۆی بەڕێوەبەرایەتییەكان نییە لەكاتی مامەڵەی موڵكەكان، بەڵام كارزان باوەڕ بەقسەكانی باوكی ناكات و ئەم بابەتە درێژە دەكێشێت تا ڕۆژێك كارزان بەباوكی دەڵێت بۆ نیازپاكی خۆت هەموو موڵەكان بخەرەوە سەر خۆت، بەڵام باوكی قەناعەت ناكات و پێیدەڵێت بەهۆی زۆری رسوماتی تاپۆەوە ئەم كارە ناكەم، هەر لەسەر ئەم بابەتە چەندجارێك كاروان و كارزان دەبێتە دەمەبۆڵەیان و شەڕ لەنێوانیاندا دروست دەبێت.
شەوێك كارزان دەچێت ماڵی باوكی تا بەیەكجاری ئەم بابەتە لەگەڵ باوكی یەكلایی بكاتەوە یان باوكی موڵكەكان بخاتەوە سەر خۆی یان نیوەی موڵكەكان بكات بەناوی كارزانەوە، كارزان بەباوكی و براكەی دەڵێت خۆم رسوماتی تەحویل كردنەكەی دەدەم، لەو دانیشتنەدا جارێكی دیكە دەمەبۆڵە لەنێوان كاروان و كارزان دروست دەبێت، كارزان كە پیشەی پۆلیسە و دەمانچەی پێیە، دوو فیشەك بەكاروانی برایەوە دەنێت و برینداری دەكات، لەوكاتەدا باوكی پەلاماری كارزان دەدات  تا دەمانچەكەی لێبەسەنێت، بەڵام كارزان فیشەكی لەدەست دەردەچێت و یەك فیشەك بەسەری باوكییەوە دەنێت، دەستبەجێ باوكی گیان لەدەستدەدات، دواتر كارزان بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عیراقی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا دەسەپێندرێت.
تێبینی: هێنانی ناوی كەسەكان تەنها بەپیت یەكەمی‌ ناوەكانیانن، بۆ پاراستنی كەسایەتی ناو  رووداوەكەیە و رووداوەكە بەسەرهاتێكی‌ راستەقینەیە و ئامانج لەبڵاوكردنەوەی‌ هۆشیارییە.

3 مانگ پێشتر - Sep 29 2017 4:55PM
15988
بابه‌تی زیاتر
ئه‌نوه‌ر له‌زیندانه‌وه‌ هه‌ڵه‌كانی‌ ئاشكراده‌كات...
باوان پلانی‌ پێكهێنانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ له‌زیندان ده...
ئەحمەد بەگریانەوە کوشتنی دایکی دەگێڕێتەوە..هاوسەرگیرییە...
سەعد بەدوو فیشەك كۆتایی بەژیانی مامی هێنا...
به‌ختیار چۆنیه‌تی‌ كوشتنی‌ سالار و ته‌قه‌كردن له‌كوڕه‌ك...
كارزان لەسەر گومان باوكی دەكوژێت و برایەكی برینداردەكات...
سەعید بۆ تۆڵەکردنەوە لەخێزانێک پەلاماری کچەکەیان دەدات...
بۆماوه‌ی‌ سێ‌ مانگ سێكسی‌ له‌گه‌ڵ كردو دواتر كوشتی‌..به...
سه‌ردار ته‌رمی‌ ژنه‌كه‌ی‌ به‌ده‌رمانێك روپۆش ده‌كات...
ناسک بەھۆی سەرمایەکەی باوکییەوە بەچەقۆ کوژرا...
كورد مه‌م و زینی لێ نابڕێت.. چیرۆكه‌ ناخ هه‌ژێنه‌كه‌ی (...
هاوڕێ‌ بۆ هەڕەشەكردن یاری لەشجوانی دەكات...
مامۆستایەک بۆ خۆشەویستی خوێندکارێکی 15 زیندانی دەکرێت...
نازە بەدەرخواردانی ژەهر تۆڵە لە سەعید دەكاتەوە...
منداڵێك په‌یوه‌ندییه‌ نهێنیه‌كه‌ی‌ دایكی‌ ئاشكراده‌كات....
ئەشكان بەدەستی باوكی كوژرا..كەس لەئازای تێنەگەیشت...
ژیار ژنبرایەکی بەچەکوش کوشت...
به‌سه‌رخۆشی‌ په‌لاماری‌ پوری‌ ده‌دات...
123