زانست
زانست
ھواوی نوێ ٤ کامێرای ھەیە
SNN: 

کۆمپانیای ھواوی مۆبایلی نوێی Nova ٢iی ئاشکراکرد کەسەر بەزنجیرەی مۆبایلەکانی نۆڤا یە کەھەردوو مۆبایلی (نۆڤا ٢ و نۆڤا ٢ پڵەس)ی لەخۆگرتووە.
مۆبایلی نۆڤا ٢ ئای شاشەیەکی فول ڤیوی ھەیە لەگەڵ ٤ کامێرا دا کەدوانیان لەپێشەوە و دوانیان لەدواوەیە.
مۆبایلەکە ئەستوری ٧.٥ ملیمەترە و کێشی ١٦٤ گرامە و شاشەی LCD ی ٥.٩ ئینجی ھەیە و رامی ٤ بۆ ٦٤ گێگابایتە. 
ئەم مۆبایلە پرۆسێسەرێکی ھەشت ناوەکی لەجۆری کیرین ٦٥٩ ی ھەیە لەگەڵ باترییەکی ٣٣٤٠ میلی ئەمپێر و لەماوەی تەنیا ١٥٠ دەقیقە دا بارگاوی دەبێتەوە.
مۆبایلەکە بەسستمی ئەندرۆید نۆجا ٧ کاردەکات و فۆرجییە و ھەستەوەریی پەنجە مۆری ھەیە. 
کامێراکانی دواوە ٢ و ١٦ مێگاپکسڵە و کامێراکانی پێشەوە ٢ و ١٣ مێگاپکسڵە و مۆبایلەکە بەھەر ٣ رەنگی شین و رەش و ئاڵتونی بەردەست دەکرێت.

3 مانگ پێشتر - Sep 30 2017 9:32PM
17425
بابه‌تی زیاتر