زانست
زانست
سێ باشترین یاری نوێ بۆ ئایفۆن دابەزێنرا
SNN: 

لەدوای نوێکردنەوەی سستمی iOS بۆ ڤێرژنی ١١.٠١ ئەپڵ چەند یارییەکی نوێی ئاشکراکرد لەنێویاندا:
١- Zlatan Legends  :ئەمەش بۆ ئەوانەی شەیدای تۆپی پێی سویدی و ھێرشبەری مانچستەر یونایتدە ئەم یارییە بەردەستە و تێیدا چەندین سەرکێشی و پێشبرکێ دەکەیت.
٢-یاریی Zombie Smash  ئەمیش گەشتکردنە لەرێی کاتەوە بۆ رووبەرووبونەوەی زنجیرەی یەکەمی مردووە زیندووەکان (زۆمبی) و پاراستنی مرۆڤ لەمەترسیەکانیان. ئەمەش چەندین بابەتی لەناکاو و پاداشت لەخۆ دەگرێت لەگەڵ چەندین جۆری چەکدا.
٣-یاریی Drag'n Boom  :ئەمیش یارییە بەکەسایەتی ئەژدیھایەکی گەنج کەدەیەوێ ھەمو شتێک لەبەردەمیدا بسوتێنێت، لەھەنگاوەکانیدا ئاڵتون و چەندینی تر کۆبکاتەوە و رووبەرووی دوژمنەکەی بێتەوە کەپەنجا قۆناغ لەخۆ دەگرێت.

2 هەفتە پێشتر - Oct 1 2017 2:18PM
5932
بابه‌تی زیاتر