لەکوردستانەوە
بەفڕین لەسلێمانی دەگیرسێتەوە
SNN: 

دوا بەدوای ئەو پێشوازییە گەرمەی لێیکرا لەفیستڤاڵە جیھانییەکان و نمایشکردن و بەشداریکردنی لەبەشی کێبڕکێی فێستڤاڵەکان لەوڵاتانی ئاسیا و ئەوروپاو ئەمریکا، کورتە فیلمی "فڕین (Frin)"ی دەرھێنەر عەبدولوەھاب شوانی ئێستا لەکوردستانە و لەفیستڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی بەشدارە و لەشاری سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری نمایش دەکرێت. 
دەرھێنەر عەبدولوەھاب شوانی لەبارەی نمایشکردنی فیلمەکەی رایگەیاند "فیلمی "فڕین" ئەمڕۆ (سێشەممە)(٣ی ئۆکتۆبەر) کاتژمێر (١:٣٠)ی دوانیوەڕۆ لەریزبەندی فیلمەکانی بەشداربووی فێستڤاڵ، بۆ بینەرانی ناوەوە و دەرەوەی کوردستان، نمایش دەکرێت". 
لەژێر دروشمی (کلتوورێک بۆ پێکەوە ژیان)، دووەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی بەمیوانداری سینەماکار و دەرھێنەر و پسپۆڕانی ناوخۆ و بیانی، بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ لە(١/١٠ بۆ ٧/١٠) چالاکییەکانی خۆی ئەنجام دەدات. 

gellerytitle

2 هەفتە پێشتر - Oct 3 2017 11:25AM
2038
بابه‌تی زیاتر