لەکوردستانەوە
لەسلێمانی کۆمەڵگەیەکی وەرزشی مۆدێرن کرایەوە
SNN: سۆران سەعید

لەبەرزاییەکانی قەیوان کۆمەڵگەیەکی وەزرشی جۆراوجۆر بەشێوازێکی مۆدێرن و ئەوروپی دەکرێتەوە.
لەوبارەیەوە "ھەژین عەبدوڵرەحمان" بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی وەرزشی بەرزاییەکانی قەیوان لەلێدوانێکدا بە SNNی راگەیاند: لە قۆناغی یەکەمدا تەنھا دوو ھۆڵی لەش جوانی کراوەتەوە بۆ پیاوان و ژنان، لەو دوو ھۆڵەشدا وەرزشەکانی بۆکسێن و زومبا و جومناستیکی تێدا دەکرێت.
ھەژین عەبدوڵرەحمان وتیشی:  لە ئایندەیەکی نزیکدا ھۆڵی مەلەوانگەی پیاوان و ژنان دەکرێتەوە، لەگەڵ خلیسکێنەی سەر بەفر و ئەسپسواری و نیشانە شکێنی و چەندین جۆر وەرزشی تر.
ئاماژەی بەوەشدا، کۆمەڵگە وەزرشییەکە بەشێوەیەکی مۆدێرن و پێشکەوتوو و ستانداری ئەوروپی دروستکراوە.
gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

2 هەفتە پێشتر - Oct 3 2017 2:02PM
1042
بابه‌تی زیاتر