زانست
زانست
گوگڵ رکابەری ئایفۆنی بەرھەم ھێنا
SNN: 

کۆمپانیای گوگل بەرھەمھێنانی رکابەری ئایفۆنی ئاشکراکرد کەئەوانیش دوو مۆبایلی Pixel ٢ و Pixel ٢ XL ن.
مۆبایلە نوێیەکان نەوەی دووەمی مۆبایلەکانی پکسڵە کە ساڵی رابردوو بەرھەمی ھێنابوون تا بکەونە رکابەرییەکی راستەوخۆ لەگەڵ کۆمپانیای ئەپڵ. 
ئەم دوو مۆبایلە نوێیە تایبەتمەندیی شاشەی بەردەوامی ھەیە Always On Display سەرباری وۆڵپەیپەری جوڵاو.
مۆبایلەکان پشتیوانی تایبەتمەندیی Active Edge دەکات سەرباری تایبەتمەندیی Routines ، ھاوکات دەرکەوتوە باشترین جۆری کامێرای ھەیە لەبازارەکانی جیھاندا کەباشترە لەئایفۆن ٨ پڵەس و گالاکسی نۆت ٨ 
مۆبایلەکە شاشەیەکی ئەمۆلیدی ٥ ئینجی ھەیە لەگەڵ رامی ٤ گێگابایت و میمیۆری ٦٤ بۆ ١٢٨ گێگابایت. 
لەپشتەوە ٢ کامێرای ھەیە کەدقەی ١٢.٢ مێگاپکسڵە و تایبەتمەندیی OIS و EIS ی ھەیە سەرباری کامێرایەکی ٨ مێگاپکسڵی لەپێشەوە و بڵندگۆیەک بەتەکنیکی ستریۆ. 

هەفتە پێشتر - Oct 5 2017 9:30AM
5445
بابه‌تی زیاتر