زانست
زانست
سامسۆنگ ١١٠ $ لەفرۆشتنی ھەر ئایفۆنێک دەست دەکەوێ
SNN: 

کۆمپانیای سامسۆنگی کۆریای باشور دەستکەوتی مادی گەورەی دەست دەکەوێت بەھۆی کڕینی مۆبایلە نوێیەکەی کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی (ئایفۆن X) .
لەوبارەیەوە رۆژنامەی (پی سی ماگەزین) راپۆترێکی کۆمپانیای Counterpoint Technologyی خستەروو کەسامسۆنگ لەگەڵ کڕینی ھەر مۆبایلێکی ئایفۆن X دا ١١٠ دۆلاری دەست دەکەوێت بەوپێیەی چەندین بەرھەمی سامسۆنگ لەنێو پێکھاتەی ئایفۆنە نوێیەکەدایە.
سامسۆنگ شاشەی OLED و چپی میمیۆری داوەتە ئایفۆنە نوێیەکە، بەوپێیەش کەبڕیارە ئەپڵ ١٣٠ ملیۆن مۆبایلی ئایفۆن ئێکس بفرۆشێت تا ھاوینی ٢٠١٩ ئەمەش مانای وایە زیاتر لە ١٤ ملیار دۆلار قازانج بەسامسۆنگ دەکات.

هەفتە پێشتر - Oct 8 2017 11:26AM
4353
بابه‌تی زیاتر