لەکوردستانەوە
بیرەوەرییەکانی ئەو پیاوەی سەرۆک مام جەلال ژنی بۆ ھێنا
SNN: کۆسار مەحمود

پیاوێکی دانیشتوی پارێزگای ھەڵەبجە ئاشکرای دەکات کە سەرۆک مام جەلال ژنی بۆھێناوەو دەشڵێت لەسەر پێشنیاری خاتوو  ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد بووە.
ھۆشیار بیاوێڵەی کە، بە(ھۆشیاری مین ھەڵگرەوە) ناسراوە ئەو پیاوەیە کە لەسەردەمی گەنجێتیدا سەرۆک مام جەلال ژنی بۆ ھێناوە، لەوبارەیەوە بەSNNی ڕاگەیاند : یادەوەری زۆرم لەگەڵ سەرۆک مام جەلال ھەیە ، یەکێک لەوانە ، لەساڵی ۱۹٨۹ ئەو کاتەی سەدام حسین لەدەربەندیخان بوو ، من چاو ساغ و مین ھەڵگرەوەی پارتیزانەکانی پاش ئەنفال بووم دەبوو ھێزەکانمان ئاڵوگۆڕ بکردایە لەو سنورە.
وتیشی: من لەپێش مەفرەزەکەوە ڕێگەم پاک دەکردەوە لە بۆمبی چێنراو لەنزیک شاخی بەمۆ ، ڕێگەکە لەنێوان عێراق و ئێراندا بوو، ھەمویم پاککردەوە لەمین و مەفرەزەکەم گەیاندە شوێنی خۆی.
باسیلەوەشکرد: لەکاتی گەڕانەوەمدا ھەر بەشوێنی خۆمدا ھاتمەوە بەڵام سەربازی عێراقی بۆمبی چێنراوی دانابوو یەکێک لەبۆمبەکانم پێدا تەقیەوەو قاچی ڕاستم لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشکرد: سەرۆک مام جەلال کاتێک زانی ئەرکەکەم بەباشی بەڕێوەبردوە، ھەستا بەپاداشت کردنم و ھێرۆخانیش پێی وتبوو کەژنێکم بۆ بھێنێت ، بۆیە بەو پاداشتەی سەرۆک مام جەلال ژنم ھێناو سەیارەشم کڕی ، دواتریش خەڵاتی ئاڵتونی خۆی و خەڵاتی (بلە)شم وەرگرت.
ھۆشیار بیاوێڵەی ئەوەشی ووت : خۆشترین یادگارییەکانم لەگەڵ مامە گیان بووە ھەرگیز چاکەو وەفای لەبیر ناکەم و ھەمیشە درێژە پێدەری ڕێبازی دەبین لەڕێی کوردستاندا.
تێبینی: یەکێک لەوێنەکان لەگەڵ خاتوو ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد گیراوە لەساڵی ١٩٨٩ لەناوچەی دزڵی لەدەربەندیخان.
gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

3 مانگ پێشتر - Oct 9 2017 1:11PM
10347
بابه‌تی زیاتر
بەکەلتورکردنی خوێندنەوە رکابەری تۆرە کۆمەڵایەتیەکان دەک...
گروپێکی شاخەوانی بزنێک لەچیای پیرەمەگروون رزگاردەکەن...
رزگار حەمە رەوف میوزیکە رەسەنەکان نوێدەکاتەوە...
لەبارەی دانانی منداڵی بلورییەوە روونکردنەوە دەدرێت...
ئاگادارییەکی گرنگ بۆ شۆفێران..ئەم ژمارەیە بشارنەوە...
مەترسی وشکبوونی داری دارستانەکان سەرھەڵدەدات ...
پەیوەند جاف نوێترین کاری بڵاودەکاتەوە ...
ھۆکاری قەدەغەکردنی بستەی سور ئاشکرابوو...
ئاریان کەریم بەرھەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە...
ئەکتەرێکی بەناوبانگی درامای گەردەلول کۆچی دوایی کرد...
کوردستانی نوێ پاشکۆیەکی جیاواز دەردەکات...
​توێژینەوەیەک لەبارەی ھونەرمەند "کەریم کابان" ئەنجامدەد...
دیاری کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە ...
لەسەر بەرد کاری دەستڕەنگینی دەکات ...
دوو بەرھەمی ئەدەبی بڵاوکرانەوە...
پۆلیس دەستبەسەر کەڵەکێویەکی ڕاوکراودا دەگرێت...
بەڤیدیۆ: بەخێوکردنی نەعامە لەکوردستان پەرەدەسەنێت...
بەڤیدیۆ: پەلەوەرێکی دوو ڕەگەز دەبێتە جێی سەرنج...