هونه‌ر
بەڤیدیۆ: فیلمی "Blade Runner " دەنگ دەداتەوە
SNN: 

فیلمی خەیاڵی زانستی نوێ (بلەید رەنە ٢٠٤٩) سەرتۆپی داھاتەکانی سینەمای ئەمریکای باکوری بۆ خۆی مسۆگەر کرد بەکۆکردنەوەی ٣١.٥ ملیۆن دۆلار.
فیلمەکە لەدەرھێنانی (دینیس فیلنۆف) و ھەریەک لە (ریان جۆسلینگ) و (ھاریسۆن فۆرد) و (رۆبن رایت) رۆڵی پاڵەوانیان تێدا بینیوە.
لەپلەی دووەم فیلمی نوێی (زە ماونتن بتوین ئەس) کە ١٠.١ ملیۆن دۆلار و فیلمی ترسناکی (ئت)  ٩.٧ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا و چوە پلەی سێیەم، ھاوکات فیلمی ئەنیمەیشنی (مای لیتل بۆنی: زە موفی) ٨.٨ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا و چوە پلەی چوارەم. 
پلەی پێنجەمیش بۆ فیلمی کۆمیدی (کینگزمان) بوو کە ٨.١ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە ئەمەش لەدوای ئەوە دێت کەھەفتەی پێشوو تر سەرتۆپی لیستەکەبوو

هەفتە پێشتر - Oct 9 2017 1:39PM
5465
بابه‌تی زیاتر