کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
سەرەتای ھاوسەرێتی نابێ ئەمانە لەیاد بکەیت
SNN: 

بەوپێیەی پەیوەندیی ھاوسەرێتی پشت بەچەندین ھۆکار دەبەستێ کەزامنی بەردەوامی و سەرکەوتن و سەقامگیربوونیەتی، دەبێ ھاوسەران ئاگاداری چەند ھەڵسوکەوتێک بن کەزیان بەپەیوەندییەکەیان دەگەیەنێت و دەبێتە ھۆی کێشە بەتایبەت لەسەرەتای ژیانی ھاوسەرێتییاندا، ئەمانەش لەسایتی (فامیلی شیر) بەم جۆرە دەستنیشان کراوە:
١. شەڕی بەردەوام: راستە پەیوەندیی ھاوسەرێتی کێشە و گرفتی تێدایە بەڵام بەردەوامبوون لەسەری ئاماژەیە بۆ ئەوەی پەیوەندییەکەیان بەئاراستەیەکی ھەڵەدا دەڕوات بەرەو جیابوونەوە.
٢. رەخنەگرتن لەیەکتر و شەرمەزارکردن: بەردەوام بون لەسەر ئەم دۆخە ھیچ سەنگێک بۆ ھەستەکانت ناھێڵێتەوە و دەبێتە ھۆی لەناوبردنی پەیوەندییەکە.
٣. رێک نەکەوتن لەسەر بڕیارە یەکلاکەرەوەکانی ژیان: ئاساییە کەجیاوازی بیروبۆچوون ھەبێ بەڵام لەبابەتی چارەنوسسازی وەک شوێنی ژیان و منداڵ بوندا دەبێ پێکەوە بڕیاری لەسەر بدەن.
٤. نەبوونی گرنگی ھاوبەش : بۆنمونە چونە سینەما و ووەرزش و بازارکردن و گەشت دەبێ لەسەری کۆک بن تا نەبێتە ھۆی بێزاری ھیچ لایەک.
٥. ھەستەکان: سەرنجراکێش و دەربڕینی ھەستەکان پێویستە تا کەسی بەرامبەر بەلای خۆت رابکێشیت و ژیانت تامی ھەبێ کەبەنەبوونی ئەمانەش زیان بەپەیوەندییەکە دەگات.

مانگ پێشتر - Oct 10 2017 2:01PM
1579
بابه‌تی زیاتر