کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
بنەماکانی بنیاتی پەیوەندی ھاوسەرێتی تەندروست
SNN: 

 کاتێ بابەتەکە پەیوەندی دەبێ بەھاوسەری ژیانەوە گرنگی زۆر دەدەین بەھەڵسوکەوت و کارە گرنگەکانەوە و پێمان وانیە کەشتە ئاسایی و سادەکان کاریگەرییان ھەیە لەسەر پەیوەندی ھاوسەرێتی. 
لەوبارەیەوە رۆژنامەی (تایمز ئۆف ئیندیا) لیستی ئەو ھەڵسوکەوتانەی ئاشکراکردووە کەزۆر سادەن و ھاوبەشی ژیانت ئەنجامی دەدات و کاریگەری دەبێ لەسەر بنیاتی پەیوەندیی ھاوسەرێتی و سەرکەوتنی: 
١. پرسیارکردن و دڵنیابوونەوە : ئەمەش کاتێ لەدوای رۆژێکی درێژ و سەخت پرسیارت دەکات، ئەمە بابەتێکی روونە کەئەو کەسە گرنگیت پێ دەدات و خۆشی دەوێیت.
٢. قسەی خۆش و گاڵتەکردن: ئەمەش بۆ بەگەرخستنی دۆخێکی بەختەوەریی و خۆشە بۆ ژیانی ھاوسەرێتی ئەمەش مانای وایە ئەو کەسە دڵخۆشە لەگەڵت.
٣. ھاوبەشی کردن لەھەست و سۆزە کەسایەتی و تایبەتییەکان و ساتە خۆشەکان شتێکی گرنگی ئەوە بۆ تۆ و ئاماژەی رونە کەپێی خۆشە تۆ لەژیانیدایت.
٤. جوڵەی کەم و دەستبازی و دەستدان لەقژ و شان و ملەوە ئاماژەی گرنگیدان و کەمکردنەوەی مەترسیی و فشارە لەسەرت. 
٥. گوێ گرتن لەتۆ: ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کەھاوسەری ژیانت گرنگیت پێ دەدات و دەیەوێ یارمەتیت بدات و ھەوڵی چارەسەری کێشەکانت دەدات.

مانگ پێشتر - Oct 10 2017 9:22PM
1654
بابه‌تی زیاتر