ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ماسکێک بۆ پاراستنی پێست لەپاییزدا
SNN: 

شارەزایانی بواری خۆراکی ھانمان دەدەن بۆ خواردنی میوە بەپێی وەرزەکان بەھۆی سودەکانییەوە، لەنێویاندا شلیک دەبینین کەسودی لێ دەبینرێت لەپایز و زستنیشدا نەک تەنیا وەک خواردن بەڵکو بۆ چارەسەری چەندین کێشەی جوانی و بۆ سپیکردنەوەی پێست و لابردنی پەڵە.
پێکھاتەکانی: 
٣ شلیک 
٣ کەوچک ماست
١ کەوچک ھەنگوینی سپی
١ کەوچک ئاوی لیمۆ
پێکھاتەکان بدە لەخەڵاتە و جوان تێکەڵی بکە و بیخە سەلاجەوە تا٢٠ دەقیقە پاشان دەم و چاو جوان پاک بکەرەوە و ماسکەکە بەساردی بخەرە سەر پێستت بەتەواوی.
ئەم ماسکە بۆ ماوەی زیاتر لە ١٥ دەقیقە جێی بھێڵە و پاشان بەئاو بیشۆ بەبێ بەکارھێنانی سابون.

هەفتە پێشتر - Oct 11 2017 12:32PM
2178
بابه‌تی زیاتر