ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
تێکەڵەیەک بۆ سپیکردنەوەی بن باڵ
SNN: 

بن باڵی بۆر ھۆکارەکەی بەرکەوتنی تیشکی خۆر و بەکارھێنانی بۆنبڕەیە کەمادەی کیمیایی تێدایە و کرێمی لابردنی موو بەکاردێت، بۆیە باشترە چارەسەرەکانی ناوماڵ بەکاربھێنرێت کەتێچووی کەمە و کاریگەری لاوەکی نیە.
لەنێویاندا لیمۆ کەترشی ستریکی تێدایە و بەکتریا وبۆن ناھێڵێ وسپی دەکاتەوە.
١- پێکھاتەی لیمۆ و شەکر بۆ سپیکردنەوەیی بن باڵ: ئەمەش دەبێ شەکر و ئاوی لیمۆ تێکەڵ بکەیت و ١٠ دەقیقە بەبن باڵەوە بیھێڵیتەوە پاشان بەئاوی ئاسایی پیشۆیت، ئەمەش دوو رۆژ جارێک دووبارە بکەرەوە بۆ سپیکردنەوە.
٢-لیمۆ و زەیتی زەیتون :ئەمەش پێویست بە ١ کوپ ئاوی لیۆم، ١ کەوچک زەیتی زەیتون ھەیە
و با ٤٠ دەقیقە پێوەی بێت بەر لەشتنی بەئاوی سارد و دواتر دووبارەی بکەرەوە رۆژانە بەر لەخەوتن.
٣-لیمۆ و ھەنگوین: ١ کەوچک لیمۆ و ١ کەوچک ھەنگوین تێکەڵ بکە و (١٥ بۆ ٢٠) دەقیقە بیدە لەبن باڵ و دواتر بیشۆ بەئاو و رۆژانە بەر لەخەوتن بەکاریبھێنە.

هەفتە پێشتر - Oct 11 2017 1:48PM
2945
بابه‌تی زیاتر