ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
٤ خۆراک لەگرفتی دەروونی دەتپارێزێت
SNN: 

توشبوی نەخۆشیە دەروونیەکان بەبابەتێکی ھەڵسوکەوت یان مێشک دەزانرێت کەسەختە ئەو کەسە مامەڵە بکات لەگەڵ چەند دۆخێکی جیاوازی ژیاندا.
سایتی بۆلد سکای ھیندی چەند خۆراکێکی ئاشکراکردوە کەمرۆڤ دەپارێزێت لەگرفتە دەروونیەکان:
١. تۆوی چیا: دەوڵەمەند بەترشە چەوری ئۆمیگا ٣ کەمرۆڤ دەپارێزێت لەنەخۆشیەکانی مێشک و دەروونی و قەلەقی، بونی ئەم ترشە چەورییانە مێشک تەندروست دەھێڵێتەوە و پەیوەندی نێوان خانەکانی مێشک زیاتر دەکات.
٢. ھێلکە: رەگەزی خۆراکی تێدایە کەتەندروستی دەروون باش دەکات و ھاندەری چالاکییە چونکە ترشی فۆلیکی تێدایە سەرباری بیوتین و کۆلین کەمادەی گرنگن بۆ تەندروستی مێشک.
٣. ماست : کەپارێزەری کۆئەندامی ھەرس و بەدیھێنانی رۆڵی گرنگە لەمێشکدا وەک ھەست و دەریشکەوتوە کەقەلەقی ناھێڵیێت و ھۆرمۆنی نیگەرانی کەم دەکاتەوە.
٤. برۆکلی: لەسەوزە دەوڵەمەندەکانە بەپێکھاتە خۆراکییە تەندروستەکان بۆ مێشک کەپۆتاسیۆمی زۆرە و چالاکی دەکات.

هەفتە پێشتر - Oct 11 2017 2:00PM
2999
بابه‌تی زیاتر