ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
پەتای منداڵان بەم جۆرە چارەسەر بکە
SNN: 

وەرزی زستان لەنزیک بونەوەدایە و حاڵەتەکانی پەتا و ئەنفلۆنزا لەزیادبووندایە بۆیە دەتوانیت بەپێکھاتەیەکی سیحری بەرگری منداڵەکەت زیاتر بکەیت و بیپارێزیت لەتوشبون بەنیشانەکانی سەرما و ئەنفلۆنزا و بەرکردنەوەی تەواوی بەرگری لەشی.
ئەم گیراوەیە بەم جۆرە ئامادە دەکرێت: 
پێکھاتەکان:
٢ کەوچک ئاوی لیمۆ یان پارچە لیمۆ
١ کەوچک زەردەچەوە
١ گێزەر
ئاوی گوێز ھیند
١ کوپ ئاو
١ کەوچک ھەنگوین
لەخەڵاتەدا زەنجەبیل و زەردەچەوە و گێزەر و ئاوی گوێز ھیند تێکەڵ بکە و پێکھاتەکانی تری تێ بکە و بیخە نێو خەلاتە و دواتر بیخە شوشەیەک و بیدە بەمنداڵەکەت بەر لەوەی بچێتە خوێندنگە ئەمەش گیراوەیەکی کاریگەرە بۆ رووبەرووبونەوەی پەتا و ئەنفلۆنزا بەوپێیەی دەوڵەمەندە بەڤیتامین سی و دژە ئۆکسان.

هەفتە پێشتر - Oct 11 2017 8:02PM
3953
بابه‌تی زیاتر