ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بە ١ ھەفتە کێش دابەزێنە
SNN: 

دابەزاندنی کێش بۆتە بابەتێکی جێ گرنگی ملیۆنان کەس بەوپێیەی تەنیا کاریگەری نابێ لەسەر شێوازی رووکاری مرۆڤەکان بەڵکو توشی چەندین نەخۆشی وەک شەکرە و فشاری خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ دەکات، بۆیە باشترە کێش دابەزێنیت. 
ئەو ماوەیەی پێویستە بۆ لەناوبردنی چەوری زیادە و کەڵەکەبووی لەش جیاوازە لەکەسێک بۆ یەکێکی تر و ئەمەش بەپشت بەستن بەو توانایەی سەرفی دەکات، ئەمجارە بە ٧ رۆژ دەتوانیت کێشت دابەزێنیت.
پێکھاتەکانی: 
تۆوی چیا (Chia Seeds) (کەپرۆتین و ئۆمیگا ٣ و ریشاڵی تێدایە)
١ کوپ ئاو
٢ کەوچک ئاوی لیۆم
١ کەوچک ھەنگوین 

سەرەتا تۆوەکە بۆ ١٥ دەقیقە بخە نێو ئاوەوە 
دواتر ئاوی لیمۆ یان ١ کەوچک دارچینی دواتر ھەنگوینی تێ بکە و جوان تێکەڵی بکە
بەم جۆرە گیراوەکە ئامادە دەبێت بۆ خواردنەوەی دوای نانی بەیانی بە ٣٠ دەقیقە بەشێوەیەکی رۆژانە.
ئەم گیراوەیە دەرەنجامێکی روونی دەبێت لەتێکشکاندنی چەوری و دابەزاندنی کێش لەماوەی ١ ھەفتەدا.

هەفتە پێشتر - Oct 11 2017 8:31PM
7073
بابه‌تی زیاتر