جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
سودی ئامێری ھەوای نێو دەروازەی مۆڵەکان ئاشکرابوو
SNN: 

بوونی ئامێرێکی ھەوا لەسەر دەروازەی ھەندێ لەکۆگا و مۆڵەکاندا بۆتە شتێکی ئاسایی و زۆربەشمان زانیارییمان لەسەری نیە، لەوبارەیەوە ئەندازیار "ھێمن رەفیق" رایگەیاند ئەوە ئامێرێکە کەبە  (Air Curtain) ناسراوە و بەکاردەھێنرێت بۆ دابڕینی بەشی ناوەوەی مۆڵ و بیناکان لەرووی دەرەوە کە ئەم دابرینەش لەبەر چەند ھۆکارێکی گرنگە و سوودی زۆری ھەیە، سوودەکانیشی:
١.ڕووی ناوەوەی بیناکە دادەبڕێت لەڕووی دەرەوە کە ئەمە وادەکات کە ووزەی سیستمی ھەواسازی لەناو بیناکاندا بەفیڕۆ نەچێت بەھۆی زۆری کرانەوەی دەرگاکان بەھۆی سەردانیکردنەوە.
٢.ھۆکارێکی گرنگی ڕێگریکردنی ھاتنە ناوەوەی تەپوتۆز و خۆڵە بۆ ناو بیناکان لەکاتی کرانەوەی دەرگاکان.
٣.ڕێگر دەبێت بۆ ھاتنە ناوەوەی مێشوولە جۆربەجۆرەکان، ئەمە جگە لەوەی کەڕێگر دەبێت لە ھاتنەناوەی بۆنی ناخۆش بۆ ناو بیناکان.
٤.کارەبایەکی کەمی پێویستیە و لەبەرامبەردا ڕێگر دەبێت لە بەفیڕۆدانی ووزە لەناو بیناکاندا و جێگای کەمیش دەگرێت.

هەفتە پێشتر - Oct 11 2017 9:14PM
3477
بابه‌تی زیاتر