لەکوردستانەوە
بەرھەمە خۆماڵیەکانی ھەڵەبجە لەپیشانگەیەکدا خرانەڕوو
SNN: کۆسار مەحمود

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی ھەڵەبجە پیشانگەیەکی ساڵانەی بۆ خستنەڕووی بەرھەمە کشتوکاڵیەکان کردەوەو بەڕێوەبەری کشتوکاڵیش دەڵێت دەرفەتێکی باش دەبێت بۆ نمایشکردنی بەرھەمی جوتیاران نیشاندانی تواناکانیان.
لەوبارەیەوە ستار مەحمود بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی ھەڵەبجە بەوەکالەت بەSNNی ڕاگەیاند:  ئەم جۆرە پیشانگەیانە ساڵانە بەپێی تایبەتمەندێتی بەرھەمی ناوچە جیاوازەکان ئەنجام دەدرێت بۆ نیشاندانی بەرھەمی جوتیاران.
وتیشی: دەرفەتێکی باش دەبێت بۆ ھەناردەکردنی بەرھەمەکان بەتایبەت ئەوانەی لەپێویستی زیاترن و دروستکردنی پەیوەندیەک لەنێوان جوتیاران و بازرگانەکان، و سود وقازانجی دەبێت بۆ جوتیاران.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: لەپیشانگەکەدا ۲٤ جۆر بەرھەم بەشێوەی سەرەکی نمایشکراوە ، لەناو ٦٤ شوێندا ، و جگە لەھەڵەبجەش لەچەند شوێنێکی ناوچەکانی دیکەش بەشدار بوون تێیدا.
gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

هەفتە پێشتر - Oct 12 2017 12:57PM
917
بابه‌تی زیاتر