زانست
زانست
چارەسەری دیارنەمانی نامەکانی سامسۆنگ
SNN: 

ژمارەیەکی زۆری بەکارھێنەرانی مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٨ دەناڵێنن بەدەست ئەوەی کەنامەکانی مۆبایل پێیان ناگات. 
ئەمەش بەکارھێنەرانی مۆبایلەکە لەئەمریکا و ئوسترالیاو ئەوروپا و کەنەدا و فەرەنسا و بریتانیای گرتۆتەوە کەبۆتە ھۆی ونبونی کورتە نامەکان و نەگەیشتنی بەکەسی بەرامبەر.
وادیارە ئەم گرفتە مۆبایلەکانی گالاکسی ئێس ٨ پلەس و ئێس ٧ ئێدجی گرتۆتەوە.
بۆیە بەکارھێنەران رێنمایی دەدرێن کەچارەسەرێکی کاتی بۆ ئەو گرفتە بکەن ئەوەش لەرێی چونە نێو نامەکان Messages ئەنجا ئەکتیڤکردنی Advanced Messaging بەو جۆرە ئەوانەی ئەم جۆرە مۆبایلەیان پێیە و سستمەکەی ئەندرۆیدە چیتر ئەو گرفتەیان نابێت و چارەسەر دەبێت.

مانگ پێشتر - Oct 15 2017 1:42PM
12899
بابه‌تی زیاتر