زانست
زانست
مۆبایلێکی دەگمەن بەرھەم ھات
SNN: 

کۆمپانیای ZTE ی چینی بەرھەمھێنانی مۆبایلێکی دەگمەنی ئاشکراکرد کەتوانای چەماندنەوەی ھەیە و جیا دەکرێتەوە بەبونی دوو شاشە کەدەکرێ ھەریەکەیان بەجیا یان پێکەوە بەکاربھێنرێ و کاربکات.
مۆبایلەکە بە (ئکسۆن ئێم) نناسراوە و لەھەرلایەکەوە شاشەیەکی ھەیە کەدەکرێ بکرێتەوە لەشێوەی کتێبێکداو دەشتوانرێ ھەریەکەیان کارێکی جیاواز بکات.
بۆ نمونە دەتوانیت یوتیوبیش بکەیتەوە و لەشاشەکەی تر تەماشای فەیسبوکەکەشت بکەیت، ئەمەش گرفتەکانی قەبارەی شاشە ناھێڵێت.
بریارە مۆبایلی نوێی Axon M مانگی نۆڤەمبەری ئایندە بکەوێتە بازارەکان و بەنرخی ٧٢٥ دۆلار بفرۆشرێت.

مانگ پێشتر - Oct 18 2017 9:32AM
11248
بابه‌تی زیاتر