هونه‌ر
تایلەر سویفت پاشگەز دەبێتەوە لەم کلیپەیدا
SNN: 

خانمە گۆرانی بێژی ئەمریکی (تایلەر سویفت) لەپێگەی خۆی لەتۆرە کۆمەڵایەتییەکان چەند گرتەیەکی کلیپە نوێیەکەی بڵاوکردەوە کەتێیدا بەرووتی دەردەکەوێت.
گۆرانیەکە بەناوی Ready For It ە و تەنیا بڵاوبونەوەی ٣ بڕگەی لەئیسنتاگرام ٢.٦ ملیۆن تەماشاکاری ھەبووە لەدوای چەند سەعاتێک لەپەخش کردنی.
سویفتی تەمەن ٢٧ ساڵان لەھەندێ دیمەنی کلیپەکەدا بەتەواوی رووت دەرکەوت کەتێیدا رووناکی لەیزەر بەسەر لەشولاریدا تێپەردەبوو ئەمەش بەپەشیمان بوونەوەیەک دەزانرێت بۆ ئەو لێدوانەی کەپێشتر لەساڵی ٢٠١٤ دا دابووی و رایگەیاندبوو کەپەنا ناباتە بەر خۆرووت کردنەوە.
جێی باسە بڕیارە ئەلبومە نوێیەکەی سویفت مانگی نۆڤەمبەری ئایندە بڵاوبکرێتەوە و یەکێک لەگۆرانیەکانیشی لەشاری لەندەن لەبریتانیا تۆمارکردووە.

3 هەفتە پێشتر - Oct 24 2017 9:50AM
9373
بابه‌تی زیاتر