ترافیک
کیا ریۆی نوێ بەرھەم دێنێت
SNN: 

کۆمپانیای کیا سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ ئاشکراکردن و گەیاندنی مۆدیلە نوێیەکەی (ریۆ ھاچباک) بۆ بازارەکانی روسیا. 
دوای بەرھەمھێنانی لەکارگەی سان بترسبێرگ کۆمپانیای ھیۆندای مۆتۆرز دەستی کرد بەبەرھەمھێنانی ئۆتۆمبیلی کیا ریۆ X-Line و بڕیارە مانگی نۆڤەمبەری ئایندە بەرەسمی بیخاتە بازارەوە.
ئەم مۆدیلە تایبەتمەندییەکانی جیاوازە و بەجۆرێکە لەگەڵ سروشتی کەشوھەوا و رێگاکانی روسیادا بگونجێت ھاوکات (١٦٠ بۆ ١٧٠) ملیمەتر بەرزترە لەسەر زەویی لەچاو مۆدیلەکانی تردا، ھاوکات سستمی دەبڵ و شتی جیاوازترە تا بەرگەی کارکردن بگرێت لەرێگا سەخت و بەردەڵانەکاندا، لەرێی زیادکردنی توانای وەرگرتنەوەی ووزەوە.

3 هەفتە پێشتر - Oct 24 2017 10:23AM
1132
بابه‌تی زیاتر