کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
پەیوەندیتان لەرکابەرییەوە دەکاتە یەکتر تەواوکەر
SNN: 

رکابەری لەنێوانی کارمەندان و خوێندکاراندا بەشێوەیەکی بەرچاو دەبینرێت بەڵام لەژیانی ھاوسەرێتیدا دەگۆڕێت و دەبێ یەکتر تەواوکەر بێت بۆ بنیاتنانی خێزانێکی باش.
لەوبارەیەوە وێبسایتی (فامیلی شەیر) چەند رێنماییەکی داناوە بۆ ھاوکاری لەبەدیھێنانی ھاوسەنگی و یەکتر تەواوکردن لەپەیوەندییە ھاوسەرێتییەکاندا:
١-ھەوڵ مەدە ھەموو کات تۆ راست بیت خۆت وا دەرمەخە کەتۆ ئەو کەسەی ھەرگیز ھەڵە ناکەیت و لۆمە بدەیت بەسەر کەسی بەرامبەردا چونکە ھەموان مرۆڤین وھەڵە دەکەین ھەوڵ بدە بەرپرسیارێتی ھەڵبگریت. 
٢-ئەوەت لەیاد بێت بۆچی ھاوسەرێتیت کردووە: دەبێ بزانیت بۆچی ھاوسەرێتیت کردووە و لەپاڵ خۆشەویستی و سۆزدا تۆ پێویست بەھاوبەشی ژیانت ھەیە کەخۆشی و ناخۆشیەکانی لەگەڵ ھاوبەشی بکەیت. 
٣-فێربە گوێ بگریت: گوێ بگرە لەکەسانی تر ھەست و سۆزی خۆیانت بۆ دەربڕن چونکە پێویستیان پێتانە بە ئاڵوگۆری بیرۆکە و ھەستەکانیان.
٤-دانانی ئامانجێکی روون و ھاوبەش بۆ ژیانی ھاوسەرێتی، لەجیاتی ئەوەی ھەریەک لەھاوسەران ئامانجێکی جیاوازیان ھەبێ ئەمەش بۆ ئەوەی پێکەوە ھەوڵی بەدیھێنانی بدەن.

3 هەفتە پێشتر - Oct 24 2017 11:33AM
939
بابه‌تی زیاتر