ترافیک
پەیوەندی رەنگی ئۆتۆمبیل بەرووداوەکانی ھاتوچۆوە
SNN: 

بەر لەکڕینی ئۆتۆمبیلێکی نوێ دەبێ گوێ بەتایبەتمەندییە دەرەکییەکانی ئۆتۆمبیلەکە بدەیت و میکانیزمی تایبەت بۆ کارپێکردنی بزوێنەر و تەکنەلۆژیای سەلامەتی پەیڕەو بکرێت، بەڵام بەشی گرنگ ئەوەیە کەچ رەنگێکت حەز لێیە چونکە دەرکەوتوە کەرەنگی ئۆتۆمبیلەکە کاریگەری ھەیە لەسەر توشبون بەرووداوەکان.
بەپێی زانیارییەکانی وێب سایتی (کیلی بلو بوک) تایبەت بەئۆتۆمبیل، رەنگی زیوین زۆر باوترە لەنێوانی خاوەنی ئۆتۆمبیلەکاندا دواتریش رەنگی سپی، بەپێی توێژینەوەکانی ناوەندی توێژینەوەکانی زانکۆی مۆناش، رەنگی سپی زۆر باشترین دانراوە لەپێودانگەکانی سەلامەتیدا.
بەپێی توێژینەوەکان، ئۆتۆمبیلی رەنگ سپی بەرێژەی ١٢% کەمتر رووبەرووی ئەگەری توشبون دەبێتەوە بەرووداوی ھاتوچۆ وەک لەئۆتۆمبیلی رەش دواتریش رەنگی کرێمی و بێجی.
رەنگی خۆڵەمێشیش بەرێژەی ١١% مەترسیدارترە و دوای ئەویش سور بەرێژەی ٧%.
ھەرچەندە رەنگی سپی کەمتر توشی رووداو دەبێت ئەمەش مانای ئەوەنیە کەدوورترە لەوە.
چونکە ھەموو ئۆتۆمبیلەکان رووبەرووی مەترسی رووداوی ھاتوچۆ دەبنەوە بەچەندین ھۆکار لەگرنگترینیان گرفتی بینین و شۆفێری لەکەشوھەوای خراپ یان لەشەودا، دواجاریش پابەندبوون بەیاساکانی ھاتوچۆوە باشترینە بۆ پاراستنت لەئەگەری ھەر رووداوێک.

3 هەفتە پێشتر - Oct 26 2017 5:59PM
2007
بابه‌تی زیاتر