زانست
زانست
لەئایفۆندا ١ و ٢ و ٣ ناکاتە ٦
SNN: 

بەکارھێنەرانی مۆبایلی ئایفۆن توانیان ئەو گرفتە ئاشکرا بکەن کەلەنێو ئەپڵیکەیشنی حاسبەی ناو ئایفۆنەکانیاندایە.
بەجۆرێک کاتێ (١+٢+٣) دەکەیت ناکاتە (٦) بەڵکو لەسەر شاشەکە دەنوسێت (٢٤) تۆش دەتوانیت ئێستا لەئایفۆنەکەت تاقی بکەیتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی وێب سایتی (زەلوب) ئەم گرفتە تەنیا سستمی ئایفۆن iOS ١١.١  ناگرێتەوە و بەڵکو لە iOS ٩ شدا بەھەمان جۆر بووە.
وێب سایتی (فۆن ئەرینا) بڵاویکردۆتەوە ھۆکارەکەی پەیوەندیدارە بەکاریگەرییە بینراوەکانەوە کەبەھۆی پەنجەنان بەژمارەکان لەسەر شاشەی مۆبایلەکە دروست دەبێت، بەجۆرێک کەبەخێرایی پەنجە پێدا نان گرفت بۆ چاو دروست دەکات و بەم جۆرە دەبێت.
بەڵام یەکێک لەکارمەندانی ئەپڵ بەناوی (کریس ئەسبینۆزا) لەتویتەر بڵاویکردۆتەوە ئەم گرفتە لەمۆبایلەکانی ئایفۆندا ھەیە و زیاتر لە٧٠ سکاڵا لەوبارەیەوە پێشکەش کراوە.

3 هەفتە پێشتر - Oct 27 2017 4:21PM
12695
بابه‌تی زیاتر