ژینگه
ژینگه
بۆ یەکەمجار ھەسارەیەک دزە دەکاتە نێو کۆمەڵەی خۆر
SNN: 

شارەزایەکی بواری فەلەکناسی بەناوبانگ ئاماژەی بەوەکردوە کەھەسارەیەکی بچوک یان کلکدارێک لەناوچەیەکی بچوکی خولگەکەوە ھاتۆتە نێو کۆمەڵەی خۆرەوە. 
لەوبارەیەوەپۆل شۆداس بەرێوەبەری ناوەندی توێژینەوەی تەنە نزیکەکان رایگەیاندووە ماوەیەکی زۆرە چاوەرێی ھاتنی ئەو ھەسارەیەین.
زانایان دەمێکە دەزانن کەرەنگە چەند تەنێک ھەبن لەنێوانی ئەستێرەکان بێن و بچن و رێگری بکەن لەکۆمەڵەکانی تری خۆر.
جێی باسە تیرەی ئەم ھەسارەیە ٤٠٠ مەترە و خێراییەکەی ٢٧ میلە لەچرکەیەکدا و لەرۆژی ٢ی سێپتەمبەرەوە ھاتۆتە نێو کۆمەڵەی خۆر.
دوای ٧ رۆژ گەیشتە نزیکترین خاڵی خۆی لەخۆرەوە ودواتر پێچی کردەوە و بەخوارووی خولگەی زەوییدا بە ١٥ ملیۆن میل تێپەڕی لە١٤ی ئۆکتۆبەردا.

3 هەفتە پێشتر - Oct 28 2017 10:28AM
945
بابه‌تی زیاتر